Ramal Abdullah
15 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2015
ئیستانبوڵ
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو، گوتی: "بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی تورکیا چی پێویست بێت ئەوە دەکەین. ئەگەر تاکو ئێستا پەیەدەمان نەپێکابێت، بۆ ئەوە ناگەڕێتەوە کە بێتاوانە و لە پەکەکە جیایە. قۆناغی چارەسەری بەردەوام بوو کە فڕێدانی چەک قسەی لەسەر دەکرا. لە لایەکی دیکەشەوە پەیەدە راستەوخۆ لە سووریاوە هێرشی نەکردۆتە سەر تورکیا".
داودئۆغڵو لەبارەی پێشهاتەكانەوە لەپەخشی راستەوخۆی كەناڵی Show TV وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
ناوبراو ئەوەی خستەڕوو كە داعش، پەكەكە، پەیەدە و رژێمی سووریا لە رۆژی ٢٨ی ئایاری ٢٠١٤ لەشاری حەسەكە لەسەر مێزێك دانیشتوون و لەسەر دانانی پیلانێك رێككەوتوون.
داودئۆغڵو گوتی: "رژێمی ئەسەد شاری تەدموری بۆ داعش چۆڵ كرد. داعشیش گرێ سپیی بۆ پەیەدە جێهێشت، هەمووشیان پێكەوە بڕیاریان دا كە ئەگەر ئۆپۆزسیۆنی میانڕەو بگەڕێتەوە هێرشی بكەنە سەر. داعش و پەیەدە بەهۆی پەكەكەوە لەسەر یەك مێز كۆبوونەتەوە. لەو رۆژەوە رژێمی سووریا لەگەڵ ئەو رێكخراوانە كۆبۆتەوە لەسەر ئەوە رێككەوتوون سەقامگیری توركیا تێك بدەن. هەموو زانیارییەكمان لەبەردەستە كەچییان گوتووە. كاتێك ئەوشتانەتان زانی پێتانوانەبێت 'چۆن شتی وا دەبێت ئەو رێكخراوە لەگەڵ فلان رێكخراو هەماهەنگی بكات؟' هەردوو لایەن بەكاردێن بۆ ئەنجامدانی كارێك، كەسانی دەسكەلا بەكاردێنن".
ناوبراو لەبارەی هێرشەكانی رووسیا بۆ سەر سووریا گوتی: "كاتێك تۆ دێیت لەداعش نادەیت و ئۆپۆزسیۆنی میانڕەو سوپای ئازادی سووریا دەپێكی، رێگا بۆ داعش دەكەیتەوە لە رۆژئاواوە بەرەپێش بچێت و بچێتە ناو حەلەب. بۆردومانەكانی رژێمی سووریاش لە رابردوو زۆرترین سوودی بەداعش گەیاندووە، بەهۆی لاوازی هێزی وشكانی رژێم نەدەچوونە پێش و داعش دەچووە پێشەوە، بەمشێوەیە داعش بەهێز بوو. زۆر قاچاخچی چەك هەن لەیەك كاتدا هەم بۆ داعش، هەم بۆ پەیەدە هەمیش بۆ رژێم كاردەكەن. یاریكەری واهەن كەدەكرێت پێیان بڵێین لۆردانی جەنگ، كە هەر رۆژەو لایەنی هێزێك دەگرن. هەوڵ دەدەن جێ پێی خۆیان بكەنەوە، لەرەوشێكی ئاوا چەپەڵدا كە هەموو كەس دەتوانێت لەگەڵ یەك هەماهەنگی بكات، توركیا دەبێت زۆر بەسەرنجەوە ئاگاداری سەقامگیری خۆی بێت، لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دانەبڕێت و زامنی ئاسایش و ئارامی خۆی بكات و هەوڵەكانی خۆی بخاتەگەڕ. توركیا بۆ ئەوەی لە دەرەوەی ئەو رێككەوتنە ژێربەژێرانە بێت پێویستی بەهەوڵی مەزن و بێوچانە".
داودئۆغڵو ئەوەی خستەڕوو كە باڵیۆزی ئەمریكای لەئەنەنقەرە جۆهان باسی بانگێشتی وەزارەتی دەرەوە كردووە پەیامی توركیای پێراگەیاندووە لە بارەی فڕێدانی چەك لەئاسمانەوە بۆ پەیەدە و گوتی: "پەیەدە كە باڵێكی پەكەكەیە، بەچوونی داعش رێگای رەوایەتیدان بەخۆی دۆزییەوە. ئێمە باش دەزانین كام كارمەند لە چ وڵاتێكەوە دەچێتە ناو پەكەكە و پەیوەندی لەگەڵ پەیەدە درووست دەكات. لەكوێ كام چەكداری پەیەدە چارەسەری پزیشكی هەندێك چەكداری پەكەكە دەكات. پەكەكە و درێژكراوەكەی هەدەپە كەوتوونەتە ناو وەهمەوە و دەڵێن، ئیدی پەیەدە رەوایەتی خۆی سەلماندووە، لەبەرامبەر داعش لەكۆمەڵگای نێودەوڵەتی نوێنەرایەتی دیموكراسی و بەرگری لەئازادی دەكات. لەو رێگەیەشەوە رەوایەتی بەپەكەكەش دەدەن بۆ گوشارخستنە سەر و تەنگەتاوكردنی توركیا. كاتێك توركیا وەك داعش دەبینن، كە رەوایەتی دەدەن بەپەكەكە، ناڕەوایەتی دەدەن بەدەوڵەت وەك كۆماری توركیا، پارتی حكومڕان ئاك پارتی و سەركۆمار، سەرۆكوەزیران. پێكهاتەی دەوڵەتی هاوتەریبیش پاڵپشتی ئەوەی كرد. ئەوانەی دەنگەكانیان تێكدا ئێمە بەسووربوونمان لەسەر هەڵوێستەكانمان لە ٢٣ تەمووز لەلایەك داعش لەلاكەی دیكەوە پەكەكە دەپێكین".
ناوبراو هەروەها گوتی: "بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی توركیا چی پێویست بێت ئەوە دەكەین. ئەگەر تاكو ئێستا پەیەدەمان نەپێكابێت، بۆ ئەوە ناگەڕێتەوە كە بێتاوانە و لەپەكەكە جیایە. قۆناغی چارەسەری بەردەوام بوو كە فڕێدانی چەك قسەی لەسەر دەكرا. لەلایەكی دیكەشەوە پەیەدە راستەوخۆ لەسووریاوە هێرشی نەكردۆتە سەر توركیا".
لەبارەی پەیامەكانی هاوسەرۆكی پەیەدە ساڵح موسلیم كە رایگەیاندووە، دژی رژێمی سووریا هەڵوێست دەردەبڕن، رووی چەكەكانیان ناكەنە توركیا و بەشداری دەكەن لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی سووری، داودئۆغڵو گوتی: "لەو كاتەی قۆناغی چارەسەری بەردەوام بوو، ئەگەر پەیەدە ئاوای كردبووایە، چالاكییەكانی توركیا هەم لەنێوخۆ هەم لە دەرەوە زیاتر دەبۆوە و كردەكانی تیرۆریستی كۆتایی پێدەهێنا. بەڵام ئەوان ساڵی ٢٠١٤ كاتێك داعش مووسڵی گرت لەپشتەوە بەبیانووی داعشەوە بەرەوایەتی دان بەپەكەكە و پەیەدە، گووتیان 'مادام قۆناغی چارەسەری لەگۆڕێیە و بەڕێوە دەچێت، با لە گۆشەیەك گوشار بخەینە سەر توركیا، ئەو رەوایەتیدانەی لە ئەمریكا، رووسیا و فەڕەنساوە دەهات بەتایبەت دوای رووداوەكانی كۆبانێ، با گۆڕەپانی توركیا تەسك بكەینەوە'. ئەوان بەپشتیوانی رژێمی سووریا و رژێمەكانی دیكە خەریكی ئەو یارییە چەپەڵانە بوون و دەیانویست ئێمەش بخەنە ناوی".
داود ئۆغڵو پەیامی ئەوەشی دا: "ئەگەر ئەو هاوكارییە سەربازییە لەنزیك سنوورەكانی توركیاوە بۆ پەیەدە فڕێدرا، ئەگەر مەترسی لەسەر سەقامگیری توركیا درووست بكات و پەیەدە ئەو چەكانە بداتە پەكەكە یاخود زیان بەتوركیا بگەیەنێت وەڵامیان دەدەینەوە. خۆ ئەگەر پەیەدە لەعێراقیشەوە هەوڵبدات بێتە ناو توركیا هەر وەڵامی دەدەینەوە. گرێنتییەك نییە ئەو چەكانەی دراونەتە پەیەدە ناكەونە دەست پەكەكە. وەك چۆن بەرەی نوسڕە بەشەڕكردن لەگەڵ داعش رەوایەتی وەرناگرێت پەیەدەش كەسەر بەپەكەكەیە بەشەڕكردن لەگەڵ داعش رەوایەتی وەرناگرێت. ئەوە پەیوەندی بەكوردی سووریا و عێراقەوە نییە. كوردی سووریا و عێراق پارێزەو پشتیوان و یارمەتیدەری ئێمەین".