Muhammet Ali Kemal
29 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2015
داودئۆغڵو له به‌رنامه‌یه‌کی هاوبه‌شی که‌ناڵه‌کانی ئولکه تیڤی و که‌ناڵ 7 دا وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی سه‌باره‌ت بهرۆژهڤی دایه‌وه.
"دوو چه‌کداری په‌که‌که مه‌ده‌نی کۆناکیان شه‌هید کرد"
سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی دوو چه‌کداری یهدهگههه واته دوو چه‌کداری په‌که‌که کۆناکیان کوشتووه، رایگه‌یاند: "سه‌رقاڵی دیاریکردنی بکوژه‌کانن، له‌گه‌ڵ پارێزگاری ماردیندا قسه‌م کرد. به‌شێوه‌یه‌کی وا به‌ره‌وڕووی ئه‌و هێرشه ده‌بێته‌وه، رێک سێ رۆژ پێش هه‌ڵبژاردن. ئێستا ده‌میرتاش له‌کوێیه، گوێتان له هیچ ئیدانه‌کردنێک بوو؟ نه‌خێر. کاتێک هێرشێک ده‌کرێته سه‌ر ئاک‌پارتی بێده‌نگی به‌سه‌ر باڵ هه‌موویاندا ده‌کێشێت".
داودئۆغڵو پرسیاری کرد "بۆچی ده‌نگت نایه‌ت" دواتر گوتی: "ده‌ی با ده‌میرتاش بێت و قسه بکات. له‌هێرشه‌که‌ی ئه‌نقه‌ره‌دا کاتێک ئێمه سه‌رقاڵی کۆکردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌کان و گواستنه‌وه‌ی برینداره‌کان بووین، له‌کاتێکدا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌بووین که بزانین ئایا ده‌توانین گیانی یه‌ک هاووڵاتیمان رزگاربکه‌ین، له‌کاتێکدا خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه بووین بۆ ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه بکه‌ین له‌و خوێنه‌ی رژاوه، کاتێک رێوشوێنی ئه‌منیمان گرتبووه به‌ر، ئه‌و به‌ئێمه‌ی گوت 'ده‌وڵه‌تی بکوژ'. ئه‌ی باشه ئێستا بکوژی مه‌ده‌نی کۆناک کێیه، روونه که یهدهگهههیه. با بێت و بلێت 'یهدهگههه پیاوکوژه' بزانین ده‌توانێت وا بڵێت؟ بابڵێت 'په‌که‌که بکوژه' بزانین ده‌توانێت؟ به‌ڵام بکه‌ری هێرشه‌که‌ی ئه‌نقه‌ره نه‌زانراوبوو. ئێستا یه‌ک یه‌ک ده‌دۆزرێنه‌وه. له‌پاڵ داعشدا که داعشی بکوژه، په‌که‌که‌ش، په‌که‌که‌ی پیاوکوژه. ئێمه به‌هه‌موویان ده‌ڵێین بکوژ. لێکۆڵینه‌وه‌که به‌رده‌وامه. له ئورفا دیسان ژماره‌یه‌ک که‌س ده‌ستگیرکران. چاوه‌ڕوانم، جارێ ناسنامه‌ی دوو چه‌کداری یهدهگههه دیاریکراوه. با بزانین ده‌میرتاش که‌ی ده‌توانێت بڵێت 'یهدهگههه پیاوکوژه'، ناتوانێت بیڵێت. چونکه ئه‌م له‌گه‌ڵ رێکخراوی تیرۆریستی‌دا تێکه‌ڵاوی یه‌کترن. زۆرینه‌ی ئه‌مانه له‌نێو پارتهکهدان و فه‌رمان بۆ پارته‌که ده‌رده‌که‌ن چی بکات".
ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد پێده‌چێت چاوه‌ڕوانییه‌کانی ده‌نگده‌ری کورد جیاواز بێت، هه‌ڵسه‌نگاندمان بۆ ئه‌مانه کردووه و گوتی: "به‌شێک له له‌ده‌ستدانی ئه‌م ده‌نگه له‌و که‌شی تیرۆر و فشاره‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که درووستکراوه".
"ئه‌وه‌ی کاره‌که‌ی ئه‌نجامداوه داعشه، ئه‌وه‌ی دوای کاره‌که ده‌ستبه‌کاربووه په‌که‌که‌یه"
ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.