اربیل
سه‌رۆك كۆماری ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌د نه‌ژاد سه‌ردانی عێڕاق ده‌كات و سه‌ردانی پارێزگاكانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا ده‌كات,له‌شاری نه‌جه‌ف له‌لایه‌ن پارێزگاری نه‌جه‌ف عه‌دنان ئهزهریف,وه‌زیری وه‌رزش و لاوان محه‌مه‌د جاسم و وه‌زیری گه‌شت و گوزار لیوا سیوهیسیم پێشوازی لێده‌كرێت.له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا پارێزگاری نه‌جه‌ف باس له به‌هێزبونی په‌یوه‌نییه مێژووییه‌كانی نێوان عێڕاق و ئێران ده‌كات .پاشان ئه‌حمه‌د نه‌ژادی و هاوه‌ڵه‌كانی سه‌ردانی گۆڕی حه‌زره‌تی عه‌لی ده‌كه‌ن,پاشان بهرٍێكهوتن بۆ شاری كه‌ربه‌لا له‌لایه‌ن پارێزگاری كه‌ربه‌لا و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گشتی شار پێشوازی لێكرا و پێكه‌وه سه‌ردانی گۆڕی حه‌زره‌تی حسێن و حه‌زره‌تی عه‌باسیان كرد.پارێزگاری كه‌ربه‌لا دوای به‌رز نرخاندنی پێی وابوو هاتنی ئه‌حمه‌د نه‌ژادی بۆ عێڕاق ده‌بێته هۆی به‌هێزبونی په‌یوه‌ندییه‌كان.