Abdullah Abdulmanaf Shukur
25 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2019
تونس- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌ركۆماری تونس، قه‌یس سه‌عید كۆبوونه‌وه. كۆبوونه‌وه‌كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری تونس دوور له چاوی كامێرا‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵیی نێوانیان، كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شانده‌كان ده‌ستیپێكرد. له دیداره‌كه‌دا له شاندی توركیا، هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری به‌رگریی، خولوسی ئاكار، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانیی (میت)، هاكان فیدان، ئامادەبوون.
دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كان، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و قه‌یس سه‌عید كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان سازكرد.
له میانی گوته‌كانیدا له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌كه‌دا، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "پێشهاته نه‌رێنییه‌كانی لیبیا، ته‌نها له لیبیا نامێننه‌وه، به‌ڵكو هاوكات دراوسێكان، له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه تونس، تا راده‌یه‌كی جددیی بێزارده‌كه‌ن. باوه‌ڕم وایه له هه‌وڵه‌كانی ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیریی له لیبیا، تونس رۆڵی زۆر به نرخ و بنیاتنه‌ر ده‌گێڕێت".
ئەردۆغان گوتی: "له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و هاریكارییه‌ی كه له‌نێوانماندا دروستمانكرد، ئه‌و هه‌نگاوانه له لیبیا ده‌هاوێژین له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ئاگربه‌ست و گۆڕینی بۆ پرۆسه‌ی سیاسیی".
- بابه‌تی ره‌وانه‌كردنی سه‌رباز بۆ لیبیا
سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی ره‌وانه‌كردنی سه‌رباز بۆ لیبیا، رایگه‌یاند: "ئێمه تا ئه‌مڕۆ نه‌بووین به میوانی بانگهێشت نه‌كراو له هیچ شوێنێك. ئه‌گه‌ر بانگهێشتێك هه‌بێت به‌دڵنیایییه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كه‌ین".
- لێتگێگهیشتن له‌گه‌ڵ لیبیا
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ لیبیا، رایگه‌یاند: "له په‌رله‌مان ده‌قی لێكتێگه‌یشتنه‌كه و رێكه‌وتننامه‌كه‌شمان تێپه‌ڕاند. هەنگاوەکانی دوای ئه‌مه‌ش، به‌و ئاڕاسته‌یه درێژه پێده‌ده‌ین. هیچ شتێك له‌شێوه‌ی ئه‌وه‌ی یۆنان له‌وباره‌یه‌وه به‌شدارییه‌كی هه‌بێت، جێگه‌ی باس نییه".
گوتیشی: "له‌گه‌ڵ سه‌راج-دا به‌یه‌كه‌وه هه‌نگاو ده‌نێین كه دانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، حه‌فتەر دانپێدانانێكی له‌و شێوه‌یه‌ی نییه. با خوشك و برایانمان له لیبیا له‌لایه‌ن ئه‌مانه‌وه نهپلیشێنرێنهوه".
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌وانه‌ی كه له لیبیان، پێنج هه‌زاریان له سوودان و دوو هه‌زاریان له رووسیاوه به ناوی واگنه‌ر هاتوون، به چی سیفه‌تێك هاتوون، له‌وێ چ كار و چ په‌یوه‌ندییه‌كیان هه‌یە؟".
لای خۆشییه‌وه، سه‌ركۆماری تونس، قه‌یس سه‌عید له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی لێكتێگه‌یشتنی نێوان توركیا و لیبیا رایگه‌یاند: "سه‌رجه‌م ره‌هه‌نده‌كانی پرسی لیبیامان تاوتوێ كرد. ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی كه له‌نێوان توركیا و لیبیادا واژووكراوه، سنووره‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات دیاریی ده‌كات. ئه‌مه پرسێكی نێوان دوو وڵاته. تونس ناگرێته‌وه. ره‌نگه ژماره‌یه‌ک وڵات مه‌ترسییان له‌وباره‌یه‌وه هه‌بێت. به‌ڵام وه‌ك گوتم؛ ئه‌مه پرسی ئێمه نییه له‌گه‌ڵ توركیا یان لیبیا".