Hakan Çopur
28 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2018
واشنتۆن - AA
راگه‌یه‌نرا ئه‌و دوو پۆلیسه سپی پێسته‌ی ساڵی 2016 له ئه‌مریكا رهشپێستێكیان به‌ناوی ئاڵتۆن ستێرلینگ كوشت، سزانادرێن.
داواكاری گشتیی لوسزیانا جێف لاندری، لهڕوونكردنهوهیهكیدا كه رۆژی سێشهمه بڵاویكرده‌وه رایگه‌یاندووه، دوو پۆلیسه سپی پێسته‌كه به‌ناوه‌كانی بڵه‌ین سه‌له‌مۆنی و هاوی له‌یك به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو و قبوڵكراو هه‌ڵسوكه‌تیان كردووه له‌كوشتنی ستێرلینگدا.
لاندری رایگه‌یاندووه، دوو پۆلیسه‌كه به‌هۆی كوشتنی ستێرلینگه‌وه هیچ سزایه‌ك نادرێن و له‌ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی كه له 2016ه‌وه به‌رده‌وامه، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕیاره.
ناوبراو راشیگه‌یاندووه كه دوو پۆلیسه‌كه دوای ئاگاداركرانهوهیان له تێوه‌گلانی ستێرلینگ لهتاوانێكهوه ره‌وانه‌ی شوێنه‌كه كراون و ناوبراو چه‌كی به‌ده‌سته‌وه بووه، جگه له‌وه‌ش پۆلیسه‌كان سه‌ره‌تا هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی ناوبراویان داوه.