واشینتۆن
مارتین دێمپسێی سه‌ركرده‌ی گشتیی سوپای وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا راده‌گه‌یێنێت "ئه‌مریكا ئاماده‌یه ٥ راسپارده و به‌دیل پیشنیاز بكات، بۆ پێكێنانی هه‌رێمێك كه فرین لێ ئاسایی بێت، بۆ پاراستنی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، ئه‌وه‌ش به سه‌دان فرۆكه‌ی وڵاته یه‌كگرتوه‌كان مانگانه ١ ملیار دۆلار مه‌سره‌فیان ده‌یه‌وێ به‌ڵام ئه‌مه چاره‌سه‌ر نیه بۆ ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه ٢ دوو ساڵه له سوریا به‌رده‌وامه".
دێمپسێی له نامه‌كه‌ی كه بۆ (كارل لێڤین) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خزمه‌تگوزاری چه‌كداریی سێناتۆی ئه‌مریكا ناردوه، ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه سه‌ربازییه‌كان ئه‌مریكا بۆ سوریا زانیاری ده‌دات. له نامه‌كه‌ی (دێمپسێی)دا زمانێكی به‌رچاو روونی له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مریكا به‌كار ده‌هێنێت.
دێمپسێی راده‌گه‌یێنێت "له‌و قۆناغه‌دا رۆڵی سوپای ئه‌مریكا سنوورداره بۆ هاوكاری كردن بۆ ناردنی یارمه‌تیی مرۆڤایه‌تی و یارمه‌تی ئاسایشی بۆ دراوسێیه‌كانی سوریا و یارمهتیێك بێ چه‌ك بۆ موخالفان."
هه‌ر به‌گوێره‌ی نامه‌كه وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریكا له توانایدا ھه‌یه که به ٥ شێوه ھاوکاری ئۆپۆزسیۆنی سوری بکات .
1- په‌روه‌رده، راوێژکاری و پێک‌ھێنانی یارمه‌تی بۆ موخالفهکان.
2- ئێرش به مه‌رجێ له دووره‌وه بێت.
3- پێک‌ھێنانی ھه‌رێمێکی که بۆ فرین قه‌ده‌خه بێت.
4- خستنی چه‌که کیمیاویه‌کان له ژێر کۆنترۆڵی خۆی.
5- پێک‌ھێنانی ھه‌رێمه ناوبهرییهکان.