پەرلەمانی هەرێمی كوردستان پڕۆژە بڕیارێكی لە بەردەستدایە بۆ لێخۆشبوون لە هێزەكانی پێشمەرگە و ناوخۆ لە پێشینەكانی خانوبەرە و هاوسەرگیریی.
لهو بارهیهوه سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئومێد خۆشناو لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو سەبارەت بە یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە كە لە 23ی مانگی ئابی ئەمساڵ پەرلەمان شەش مانگی بۆ یەكسختنەوەیان دیاری كردبوو، گوتی: "هەردوو لایەنی سەرەكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ئەوەیان نەشاردووەتەوە لە رووی پرهنسیب لەگەڵ یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەن، رەنگە لە رووی شكلییهوه هەنگاوەكان باش نەچووبێتنە پێشەوە، بەڵام هەردوولا لەگەڵ یەكسختنەوەن".
خۆشناو ههروهها گوتی: "ئەو بەرنامانەی هەن لە پەرلەمانی كوردستان لە بڕیاری ژمارە 19 و یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگە لە لایەن حكوومەت و بڕیاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان هاتووە و هەموویان جەخت لەسەر یەكخستنەوەكە دەكەن، هەموومان بڕوامان بەوەیە كه چۆن پێشمەرگە لە بەرەكانی شەڕ یەك هێزە، دەبێت لە رووی ئیداریشەوە یەكبخرێتەوە. ئەو هەنگاوانەی لەو بارەیەوە نراون هەنگاوی سەرەتایی و باشن، یەكخستنەوەی ئەو هێزانە ئێستا لە قۆناغێكی دهستپێكی باشدایه و ئومێد دەكەین پێشمهرگه یەكبخرێتەوە".
سهرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان باسی لەوە كرد كە پەرلەمان لە یەكخستنەوەی ئەو هێزانە چاودێر دەبێت و ئەوان لەگەڵ خێراتر كردنی ئەو هەنگاوانەن كە بۆ یەكخستنەوەی هێزەكان دەنرێن.
هەرچی پەیوەستە بەو پڕۆژە بڕیارەی ئێستا لە بەردەم پەرلەماندایە كە پەیوەندی بە لێخۆشبوون لە هێزەكانی پێشمەرگە و ناوخۆ لە پێشینەكانی خانوبهره و هاوسهرگیرییهوه ههیه، خۆشناو بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "لە رابردووشدا لەگەڵ ئەوە بووین هێزەكانی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و پۆلیس دەبێت ئاوڕی زیاتریان لێ بدرێتەوە، لە كاتی گفتوگۆ كردن لەسەر بڕیاری ژمارە نۆزدەی پەرلەمانیش جەختمان لەوە كردەوە لانی كەم ئەو هێزانە لە هەندێک باج و لەو پێشینانەی لەسەریانە و لە پارەی ئاو و كارەباش ببوردرێن، چونكە ئەوان ئەمڕۆ شایەنی ئەوەن ئاوڕیان لێ بدرێتەوە، ئێمە گەشبینین بەوەی كە ئەو پرسانە یهكلایی دهبنهوه چونكه سهرجهم فراكسیۆنەكان بە رێزەوە سەیری بەرخودان و گیان فیدایی پێشمەرگە و هێزەكانی ناوخۆە دەكەن".