واشنتۆن
سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما له‌باره‌ی كوژرانی رۆژنامه‌نووس جه‌یمس فیلۆییەوە رایگه‌یاند كه داعش به هیچ شێوه‌یه‌ك له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا جێی نابێته‌وه و گوتی: "پێویسته گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش هه‌ماهه‌نگ بن له رێگری بڵاوبوونه‌وه‌ی رێكخراوی داعش وه‌ك شێرپه‌نجه‌یه‌ك له ناوچه‌كه."
ئۆباما روونیكرده‌وه كه كوشتنی فلۆی له لایه‌ن داعشەوە هه‌موو جیهانی تووشی شۆك كردووه به تایبه‌نی گه‌لی ئه‌مریكا.
ئۆباما گوتی: "چه‌كدارانی داعش خاوه‌نی هیچ ئاین و ئایدۆلۆژیایەکی دیاریكراو نین، كاری ئه‌وان ته‌نیا وه‌ك چه‌ته‌یه‌كی ترسنۆكانه هه‌ڵكوتانه بۆسه‌ر شاره‌كان و گونده‌كان به بێ جیاوازی نه‌ته‌وه و ئاین خه‌ڵك ده‌كوژن. هیچ ئاینێك رێگه به كوشتنی خه‌ڵكی بێ تاوان نادا، هیچ خودایه‌كی دادپه‌روه‌ر رێگه به‌و كاره‌ی دوێنێی داعش نادا."
ئۆباما راشیگه‌یاند كه سه‌ردانی خانه‌واده‌ی فیڵۆی كردووه و دڵنه‌وایی خۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرد.
ئۆباما ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه هه‌رچی پێویست بێ ده‌یكه‌ن له به‌رامبه‌ر پاراستنی گه‌لی ئه‌مریكا له‌هه‌ر شوێنێكی جیهان بن.
داواشی له گه‌لانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست كرد كه هاوشان بن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی داعش و رێگری بكه‌ن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه "وه‌ك شێرپه‌نجه‌یه‌ك له ناوچه‌كه."
جه‌ختی له‌وه‌شكردووه كه خاوه‌نی هه‌مان بنه‌ما و به‌هان له‌گه‌ڵ گه‌لانی جیهان بۆیه پێویسته هاوشان بن له "بنبڕكردنی تیرۆر و رق وكینه، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بن له دروستكردنی مهدهنییهتێكی مرۆڤایه‌تی پڕ له هیوا له جیهان."