Ramal Mahmood
05 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2017
ئیستانبوڵ – AA
لەئاکامی ئۆپەراسیۆنێک بۆسەر ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ئیستانبوڵ و کۆجائەلی، ١٨ گومانلێکراو دەستگیر کران.
لەمیانی بەڕێوەچوونی دۆسیەی لێکۆڵینەوە لەلایەن نووسینگەی تیرۆر و تاوانە رێکخراوەکانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ، دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەبارەیانەوە بەوەی چالاکی بۆ داعش ئەنجام دەدەن و خۆیان ئامادەکردووە بۆ ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی، ئۆپەراسیۆنی هاوکات بۆسەر ماڵ و شوێنی گومانلێکراوان لە ئیستانبوڵ و کۆجائەلی، ئەنجام درا.
ئۆپەراسیۆنی تیمەکان بۆسەر ٢٠ ناونیشان لە ناوچەکانی ئەسەنلەر، شیشلی، باغجیڵار، باهچەلیئێڤلەر، ماڵتەپە، سوڵتان بەیلی، سانجاکتەپە، گونگۆرەن، بەیئۆغڵو، پەندیک و ئورمانییە لە ئیستانبوڵ و ناونیشانێک لە کۆجائەلی ئەنجامدرا و لە ئاکامدا، ١٧ گومانلێکراو بەناوەکانی (ف.ز)، (م. ک)، (ئ. ک)، (ی. ک)، (ئ. ئا)، (م. چ)، (ئۆ. ی)، (س. ی)، (ی. ئا)، (ف. ت)، (ئا. ئو)، (ڤ. ک)، (ه. ئە)، (ر. ج. ک)، (ئا. ت)، (ب. س) و یەک هاووڵاتییانی بیانیش بەناوی (ئا. ئو)، دەستگیر کران.
دوای گەڕان و پشکنینی ماڵ و شوێنی مانەوە و ئۆتۆمبێلەکانی گومانلێکراوان دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر کەلوپەلی دیجیتاڵی و بەڵگەنامەی رێکخراوەییدا گیران.