Gülşen Topçu,Rewa Mahmut Hasan
21 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2017
رامەڵڵا - AA
دوای ئەوەی وەفدێکی پەرلەمانی ئەورووپا بە مەبەستی لێکۆڵینەوە سەردانی شاری خەلیل لە کەناری رۆژئاوا دەکەن لە لایەن سەربازانی سوپای ئیسرائیلیەوە بۆ ماوە سێ کاتژمێر لەناو بینایەکدا دەستبەسەر دەکرێن.
لە راگەیەنراوێکی بزووتنەوەی فەتحدا هاتووە کە پەرلەمانتاری ئیتاڵی و یۆنانی و چاودێری فەڵەستینی لەنێو وەفدەکەدابوون و لە کاتێکدا لەو ناحیە کۆنە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەبوون لە دۆخی فەڵەستینیەکان، سەربازانی سوپای ئیسرائیل گازی فرمێسکرێژیان بەکارهێناوە لە دژیان و دواتر لەنێو بینایەکدا بۆ ماوەی سێ کاتژمێر دەستبەسەر کراون پاشان رێگریان لێکراوە کە لەنێو شارەکە بگەڕێن.
لە راگەیەنراوەکەدا بانگەواز بۆ وڵاتانی ئەورووپا کراوە کە لەبەرامبەر ئەو کارانەی ئیسرائیل دەرهەق بە پەرلەمانتارەکانیان ئەنجامیداوە، رێککەوتنەکان لەگەڵ ئەو وڵاتە هەڵپەسێرن.