Zana Natık Kerem
23 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2017
قودس ــ AA
دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ژمارەیەك كامێرای نوێی چاودێریان لە بەرامبەر باب ئەسبات دانا كە یەكێكە لە دەروازەكانی مزگەوتی ئەقسا.
شاهید حاڵەكان بە ئاژانسی ئانادۆڵویان راگەیاند كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەو كامێرا چاودێریانە لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل لە بەردەم باب ئەسبات دانران.
ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت كە كەناڵی ٢ی ئیسرائیل بڵاوی كردبوویەوە كە پۆلیسی ئیسرائیل ئامێری ئەلیكترۆنی پشكێنەری لە دەرگاكانی مزگەوتی ئەقسا ھەڵگرتووە و بڕیاریداوە لە شوێنی ئەو ئامێرە ئەلیكترۆنیانە، كامێرای چاودێری دابنرێت و پشكێنەری دەستی لە دەروازەكانی مزگەوتی ئەقسا بەكار بهێنرێت.
هاوكات بۆ رۆژی هەشتەمە، فەڵەستینیەكان لە قودسی رۆژهەڵات، چوونە ژوورەوە بۆ ناو مزگەوتی ئەقسا لە دوای پشكنینیان بە ئامێری ئەلیكترۆنی رەتدەكەنەوە كە لە ماوەكانی رابردوودا پۆلیسی ئیسرائیل لە دەروازەكانی مزگەوتەكە دایاناون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، وێڕای بڵاوبوونەوەی هێزێكی زۆری پۆلیسی ئیسرائیل، ژمارەیەكی زۆری فەڵەستینی نوێژی بەیانیان لە دەروازەكانی دەرەوەی دەرگای ئەسبات كە دەكەوێتە دەروازی باكووری مزگەوتی ئەقسا، ئەنجام دا.