قودس
سەرۆکی ئیسرائیل ( بنیامین ناتانیاھۆ) رایگەیاند: دەبێ لێدوانە نەرم و میانڕۆکانی ئێران ببنە کردار و بەشەفافانە ھەڵسوکەوت بکەن لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی.
ناتانیاھۆ لە میانی گوتاری خۆی لە کۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی" دەبێ لێدوانە نەرم و میانڕەوەکانی ئێران ببنە کردار و کردەوەی میانڕۆ و شەفافانەی بەدواوە بێ، چونکە پێموایە ئێران دەیەوێ بەمجۆرە لێدوانانە رای گشتی سەرقاڵ بکات تا بتوانێ بە ئاسوودەیی چەکی ئەتومی بەرھەم بھێنێ و دەیەوێ ئەزموونی کۆریای باکوور دووبارە بکاتەوە، لە سەرەوە بەجۆرێ خۆی نیشان دەداو لە ژێرەوە چەکی ئەتۆمی بەرھەم دەھێنێ".
ناتانیاھۆ رایگەیاند نیەت پاکی ئێران لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەبێتە ھۆی باشبوونی پەیوەندیی نێوان ئیسرائیل و ئێران. لەو رووەوە زیاتر گوتی" ئەگەر بەڕاستی ئێران بۆمان بسەلمێنی وازی لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی ھێناوە، ئەوا ئیسرائیل ئامادەیە لە رێی دیپلۆماتییەوە کێشەکانی خۆی لەگەڵ ئەو وڵاتە چارەسەر بکات.