سلێمانی
سەرۆکی لیستی گۆڕان بۆ پەرلەمانی کوردستان (یوسف محەمەد سادق) ئەمڕۆ چوراشەممە (٢٥ی ئەیلول) بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵو AA گوتی "وەک لیژنەی ھەماھەنگی ئۆپۆزسیۆن جەختمانکردەوە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی، بەردەوام بین لەپێکەوە کارکردن بۆ بڕیاری ھەنگاوەکانی داھاتوومان".
سەرۆکی لیستی بزووتنەوەی گۆڕان ھەروەھا رایگەیاند: ئەوان بۆ ئەوەی بەشداریی بکەن لەحکومەت یان ھەروەکو ئۆپۆزسیۆن بمێننەوە، ئەوا پێکەوە ھەماھەنگی دەکەن و تاوتووێی بیرو رای یەکتر دەکەن " بەڵام ئێستا بەووردی باس و خواسی ئەو پرسەمان نەکردووە".
پێشتر بەرپرسانی یەکگترووی ئیسلامی کوردستان لەلێدوانیان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایانگەیاندبوو، بۆ بەشداریی کردن لەحکومەتی داھاتوو پابەندی بڕیاری کۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان نابن.
ئەبوبەکر ھەڵەدنی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بۆ AA گوتی"لەکۆبونەوەکەماندا ئەگەرەکانی بەشداریی کردن یان بەشداریی نەکردنمان تاوتوێکرد، تەماشا دەکەین تا بزانین بەنەمانی ئۆپۆزسیۆن پرۆسەی سیاسی چەندە زیانمەند دەبێ".
ھەڵەدنی ھەروەھا گوتی" سەرەتا ئەو بابەتەمان تاوتوێکردووە، بەڵام لەدوای ئەنجامەکان ئەو بابەتە پێکەوە گفتوگۆی زیاتری لەسەر دەکەین و ھەرسێ لایەن ھەماھەنگیمان دەبێ".
پێشتر ھەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆنرایگەیاندبوو کە بەشدارلایی لەحکومەتی داھاتوو دەکەن، بەڵام چۆنێتی بەشداریی و مەرجەکانیان ھێشتا روون نییە.