قودس
رادیۆی دەنگی ئیسرائیل بڵاویكردەوە كە سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو دوای رێككەوتنی لەگەڵ سێ پارت، ئەمڕۆیش بۆ دامەزراندنی حكوومەتی هاوپەیمانی لەگەڵ پارتی ماڵی جوولەكەدا رێككەوتووە و بەو جۆرە دوو سەعات پێش كۆتایی هاتنی ئەو كاتەی كە بۆ دامەزراندنی حكوومەتی هاوپەیمانی دەستنیشان كراوە، توانیویەتی حكوومەتی هاوپەیمانی دابمەزرێنێت.
لە هەڵبژاردنەكانی ئیسرائیلدا كە لە 17ی ئاداری رابردوو بەڕێوەچوو، پارتەكەی ناتانیاهو لە كۆی گشتی 120 كورسی پەرلەمان دەبوایا زیاتر لە 60 كورسی بەدەستەوە بهێنابایە بەڵام بە هۆی بەدەستەوە نەهێنانی ئەو 60 كورسییە، پارتی لیكود لەگەڵ پارتی ماڵی جوولەكە بە سەرۆكایەتی نافتالی بەنەت رێككەوتووە و بەو جۆرە ژمارەی كورسییەكانی گەیاندە 61 كورسی.