Muhammed Bilal Kenasari
20 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2015
واشنتۆن
ئەمڕۆ قوتابی موسوڵمان ئەحمەد محەمەدی تەمەن ١٣ ساڵ لەلایەن باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمریكا لە كۆشكی سپی پێشوازی لێ دەكرێت.
ئەحمەد لە ویلایەتی تەكساسی ئەمریكا بەمەبەستی نیشاندانی سەعاتە ئەلیكترۆنیەكەی بە مامۆستا بردبوویە قوتابخانە، بەڵام وایانزانی بوو بۆمبە و بۆیە دەستبەسەریان كردبوو.
گوتەبیژی رۆژنامەوانی كۆشكی سپی جۆش ئێرنست، لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەیدا زانیاری دا سەبارەت بەسەردانی قوتابی بەرەچەڵەك سوودانی.
لەبارەی سەردانی ئەحمەد بۆ كۆشكی سپی ئێرنست وەڵامی رۆژنامەنووسانی دایەوە، "لەمیانی 'شەوی ئەستێرەناسی' ئەحمەد بانگێهشتی كۆشكی سپی كراوە. لەوانەیشە كاتی ئەوە نەڕەخسێت لەگەڵ سەرۆك ئۆباما كۆببێتەوە".
ئێرنست خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ بەشداربوونی ئەحمەد لەو شەوەدا كەسەدان زانا، پەروەردەكار و ئەستێرەناس بەشداری تێدا دەكەن.
لەبارەی ئەو پرسیارەی ئایا "ئایا ئەحمەد سەعاتەكەی دێنێتە كۆشكی سپی و لەرووی ئەمنییەوە كێشە درووست ناكات؟"، ئێرنست بێئاگایی خۆی دەربڕی و گوتی: "دڵنیام لەوەی بۆ پاراستنی ئاسایشی سەرۆك ئەحمەدیش وەك تەواوی بەشدارانی شەوی ئەستێرەناسی رێوشوێنی ئەمنی لەبەرامبەری دەگیرێتەبەر".
ئەحمەد محەممەد كە قوتابی ئامادەیی ماكەرسوورە لەشاری ئیڤینی ویلایەتی تەكساس، ئەو سەعاتەی كە درووستی كرد بوو نیشانی مامۆستای زانستی دەدات. دوای ئەوەی مامۆستایەكی دیكە وادەزانێت كاتژمێرەكە بۆمبە هەواڵ دەدات بە بەڕێوەبەری قوتابخانە و لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر دەكرێت. محەمەد رایگەندبوو بەهۆی خولیا و ئارەزووی بۆ زانست و میكانیك مەبەستی بووە چی كردووە نیشانی مامۆستاكانی بدات.
محەمەد لەلایەن چوار پۆلیسەوە لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا كراوە، بۆ ماوەی سێ رۆژ دوورخستنەوەی لەلایەن بەڕێوەبەری قوتابخانەكەی سزا دراوە.
هەر دوای بیستنی دەستگیركردنەكەی، لەلایەن سەرۆك ئۆباماوە بانگێشتی كۆشكی سپی دەكرێت و لەلایەن هیلاری كلینتۆنیش نامەی پشتگیری بۆ نێردراوە.