Rewa Mahmut Hasan
09 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2016
واشنتۆن - AA
دوای ئەوەی لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆسەر پرسەیەک ژمارەیەکی زۆر کەسانی مەدەنی بوونە قوربانی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی، نەد پرایس داوای لە لایەنەکان کرد وابەستی رێککەوتنی وەستاندنی شەڕ ببن.
پرایس لە راگەیەنراوێکدا نیگەرانی خۆی دەربڕی لەبەرامبەر قوربانیەکان و رایگەیاند کە سعوودیە گرنگی دەدات بە یەکپارچەیی خاکی یەمەن، هاوکات کوژرانی کەسانی مەدەنی لە یەمەن نیگەرانی کردووین.
پرایس ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمریکا هاریکاری خۆی بۆ هاوپەیمانان کە بەرابەرایەتی سعوودیە هێرش دەکەنە سەر گرووپەکانی ناوچەکە، کەم کردۆتەوە.
دوێنێ شەممە، هێرش کرایە پرسەیەک لە یەمەن و بەپێی ئاژانسی هەواڵیی سابا لە هێرشەکەدا، ٩٠ کەس کوژراون و ٥٦٦ی بریندار بوون.