Muhammet Ali Kemal
12 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2016
گوتەبێژی کۆشکی سپی جۆش ئێرنست لەکۆنگرەی رۆژنامەنووسیی رۆژانەی خۆیدا سەبارەت بە دوایین هێرشە تیرۆریستییەکانی نێو عێراق و هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەلایەن حکوومەتی ئەو وڵاتەوە کرد.
سەبارەت بە سێ تەقینەوە یەک لەدوای یەکەکەی دوێنێی بەغدای پایتەخت کە دواتر لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە لە ئەستۆ گیران، جۆش ئێرنست رایگەیاند: ''ئەمریکا بەتوندترین شێوە ئیدانەی تەقینەوەکانی بەغدا دەکات. پشتیوانی گەلی عێراقین لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا''.
ئێرنست باسی لەوەکرد ئەم هێرشانە حکوومەتی ناوەندیی لاواز ناکات و ئامانجی سەرەکی بەغدا بریتییە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پارێزگاریکردن لە یەکێتیی خاکی وڵات و ئەمریکاش پشتیوانیی لەم ئامانجە دەکات.
جۆش ئێرنست بەگرنگییەوە باسی لەوەکرد ئەوان هیچ پلانێکیان بە ئاراستەی دابەشکردنی عێراقدا نییە و رایگەیاند: ''ئەگەر بێت و عێراق یەکپارچە بێت، ئەوە بەهێزتر دەبێت''.