Zana Natık Kerem
31 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2017
كابول ــ AA
ماڵپەڕی كەناڵی تلوع نیوزی ئەفغانستان بڵاوی كردەوە، كردەیەكی خۆكوژی لە ناوچەی وەزیری ئەكبەرخان نزیك باڵیۆزخانەی ئوستڕاڵیا ناوەڕاستی كابول پایتەختی ئەفغانستان رووی دا و ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە.
ماڵپەڕەكە ئاماژەی بەوەشداوە، زۆربەی قوربانیانی كردە خۆكوژیەکە كە لە گەڕەكی ژمارە ١٤ سەر بە ناوچەی وەزیری ئەكبەرخان رووی دا، فەرمانبەری سەر بە حکوومەتن.
هاوكات لەگەڵ كردە خۆكوژیەكەدا، هێزە ئەمنییەكانی ئەفغانستان بەپەلە ناوچەكەیان گەمارۆدا.
هەرلەوبارەیەوە وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان رایگەیاند كە تەقینەوەكە لە نزیك یەكێك لە نووسینگەكانی لە ناوچەكە روویداوە، بەڵام ئامانجی كردە خۆكوژییەكە نووسینگەکە نەبووە.
تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی كردە خۆكوژییەكە، رانەگەیاندووە.