Zana Natık Kerem
09 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2017
كابول ــ AA
بەرپرسانی ئەفغانستان رایانگەیاند كە لە ئاكامی كردەیەكی خۆكوژی لە شاری مەزار شەریف باكووری ئەفغانستان، سەرۆكهۆزێك كوژراو و سێ پاسەوانی بریندار بوون.
فەرماندەی سەربازی لە مەزار شەریف، جەنەرال باب جان رایگەیاند كە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، كردەیەكی خۆكوژی سەرۆكهۆز، حاجی عەبدولغەنی كردە ئامانج.
باب جان هەروەها گوتی: "خۆكوژەكە لە بەردەم چێشتخانەیەكی ناوەڕاستی شارەكەدا، خۆی تەقاندەوە و لە ئاكامدا حاجی عەبدولغەنی كوژراو و سێ پاسەوانی بریندار بوون".
بزووتنەوەی تاڵیبان لە بەیاننامەیەكدا، بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی كردە خۆكوژییەكە راگەیاند.