Tevfik Durul,Fuat Kabakçı,Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
09 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2017
په‌كین - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین، شی جین پینگ له‌باره‌ی كۆریای باكوور و ئه‌فغانستانه‌وه هاوڕابوون.
دۆناڵد تره‌مپ دوێنێ له سه‌ردانه سێ رۆژییهكهیدا بۆ چین، له‌گه‌ڵ شی كۆبووه‌وه و دواتر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان به‌ست.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین، شی جین پینگ بابه‌تی داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی له كۆریای باكووریان تاوتوێكردووه و هاوڕابوون له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه دژ بە كۆریای باكوور ده‌ریكردوون.
دۆناڵد تره‌مپ راشیگه‌یاند له‌گه‌ڵ شی جین پینگ بڕیاریانداوه له‌باره‌ی كێشه‌ی ئه‌فغانستانه‌وه هه‌ماهه‌نگبن و گوتی: "تیرۆریستان هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر هه‌موو مرۆڤایه‌تی و ئێمه رێگری له تیرۆریزمی توندڕه‌و ده‌کەین".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌پاڵ بابه‌ته ئه‌منییه‌كاندا هه‌لی ئه‌ویان بۆ ره‌خساوه له‌گه‌ڵ سەرۆکی چین، شی جین پینگ باسی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانیان بكه‌ن و هاوسه‌نگكردنی بازرگانیی نێوان چین و ئه‌مریكا تاوتوێ بكه‌ن و گوتی: "له‌گه‌ڵ چین په‌یوه‌ندییه‌كی زیندووی بازرگانیمان هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا په‌یوه‌ندیی بازرگانیی دادپه‌روه‌رانه و دوولایه‌نه‌مان ده‌وێت".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته هه‌نگاوی به‌رجه‌سته بنرێت بۆ تێپه‌ڕاندنی ناهاوسه‌نگیی بازرگانی درێژخایه‌نی نێوان چین و ئه‌مریكا و گوتی: "ئه‌مریكا په‌یوه‌سته به پاراستنی مافه‌كان و موڵكی ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ی هه‌لی كار بۆ كرێكاران ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی ئه‌مریكا دادپه‌روه‌رانه ركابه‌رایه‌تی بكه‌ن پێویسته ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه‌یان بۆ بكرێت كه به سه‌ربه‌ستی بگه‌نه بازاڕی چین".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێویسته جیهانی مه‌ده‌نی ببێته یه‌ك به‌ره دژ به كۆریای باكوور، هاوكات جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه به‌رده‌وامده‌بن له‌سه‌ر پشتیوانی ماف و یاسا كه‌سییه‌كان.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دووپاتیكرده‌وه كه له‌گه‌ل هاوتا چینییه‌كه‌ی هاوبیرن له‌سه‌ر داماڵینی نیمچه دوورگه‌ی كۆریا له چەکی ئه‌تۆمی، په‌یامی ئه‌وه‌یشیدا كه له‌گه‌ڵ په‌كیندا جووڵه‌ی هاوبه‌ش ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆ زیادكردنی فشاری ئابووریی له‌سه‌ر حكوومه‌تی پیۆنگ یانگ.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌مریكا و چین له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی جیهان به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتیی و سه‌قامگیری له جیهاندا و گوتی: "ده‌مه‌وێت له ساڵانی داهاتوودا په‌یوه‌ندی دووقۆڵی به‌هێزتر له نێوان چین و ئه‌مریكادا هه‌بێت و له نێوان هه‌ردوو گه‌لدا بنیادی برایه‌تی و دۆستایه‌تی نزیكتر بنرێت".