Zehra Ulucak,Rewa Mahmut Hasan
09 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
سوپای ئەمریکا لە رۆژانی ١١ تا ١٤ی ئەم مانگە بە بەشداری سێ کەشتی فڕۆکەهەڵگر مانۆرێک لە رۆژئاوای زەریای ئارام، ئەنجام دەدات.
لە راگەیەنراوێکی حەوتەمین سەردەریایی ئەمریکادا هاتووە کە هەر سێ کەشتی فرۆکەهەڵگری USS Ronald Reagan, USS Nimitz ve USS Theodore Roosevelt لە ئاوە نیودەوڵەتیەکاندا مانۆڕێک ئەنجام دەدەن.
لە مانۆڕەکەدا، هێزی جەنگ و کارپێکردن و بەرێوەبردن و تەکنیکەکان نمایش دەکرێن.
لە میانی ئەنجامدانی مانۆڕەکەدا، مەشقی تایبەت بە بەرگری ئاسمانی، چاودێری دەریایی و جەنگی بەرگری ئاسمانی ئەنجام دەدرێن.