Abdullah Shukur
02 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2016
واشنتۆن
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەلیزابێس ترودیو رایگەیاند كە ئەوان نیگەرانن لە رووخاندنی حەوت بینا كە لە نێویاندا قوتابخانەیەك ھەیە لەلایەن ئیسرائیل لە كەناری رۆژئاوا.
ترودیو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پرسیارێكدا رایگەیاند كە ئەمریكا نیگەرانە لە رووخاندنی چەند بینایەكی تایبەت بە عەرەبەكان لە كەناری رۆژئاوا و قودسی رۆژھەڵات.
ترودیو ئاشكراشی كرد كە ئەم جۆرە كارانە نیشانەی چالاكییەكانی نیشتەجێكردنە و ئەمەش زیان بە چارەسەری "دوو دەوڵەتی" دەگەیەنێت.