Hawkar Yaseen
02 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2020
هەولێر AA
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆتایی بە پشووی خولی بەهارەی دەهێنێت و کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ یەکەمین دانیشتنی خولی پاییزەی دەست پێ دەکات.
بەپێی کارنامەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بانگهێشت بۆ سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان نێردراو کە کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ لە هۆڵی پەرلەمان ئامادەبن.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی پاییزه وتەیەک پێشکەش دەکات و دواتر خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له هه‌رێمی كوردستان) دەکرێت.
پاشان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای (فرۆشتن و به‌كرێدانی مایه‌كانی ده‌وڵه‌ت له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق) دەکرێت.
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، پەرلەمان لە ساڵێکدا دوو وەرزی گرێدانی هەیە، خولی بەهارە لە سەرەتای مانگی ئادارەوە دەست پێ دەکات تا کۆتایی مانگی حوزەیران، خولی پاییزە لە سەرەتای مانگی ئەیلوول دەست پێ دەکات تا کۆتایی مانگی کانوونی یەکەم.