Hemn Baban
15 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2017
هەولێر - AA
بە دەنگی 47 ئەندامی پەرلەمان بەرامبەر 31 دەنگ بڕیار درا کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان بە داخراوی بەڕێوەبچێت.
بڕیارە لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان تاوتوێی بەشە بوودجە و شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان بکرێ لە کۆی ئەو بوودجەیەی کە بۆ عێراق دیاریکراوە.
بە پێی راگەیەنراوی پەرلەمان، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا هەروەها یاساکانی بەکرێدانی خانوو، لێبوردنی گشتیش تاوتوێ دەکرێ، هەروەها ئەندام پەرلەمانێکی نوێ لەسەر لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەجێی پەرلەمانتاری دەستلەکارکێشاوەی ئەم حزبە، گۆران ئازاد، سوێندی یاسایی دەخوا.