نیویۆرك
لە روونکردنەوەیەکدا ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەگکرتووەکان رفاندنی ٢٠٠ قوتابی کچ لە لایەن گروپی بۆکۆ حەرام له وڵاتی نێجیریا بە توندی ئیدانەکرد و داوای كرد گروپی بۆکۆ حەرام ئەو قوتابیانەی رفاندویانە بە بێ مەرج ئازادیان بکەن.
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەگکرتووەکان نیگەرانی خۆی لە مەڕ روونکردنەوەیەکی سەرکردەی گروپی بۆکۆ حەرام لەبارەی فرۆشتنی کچە قوتابیەکان وەکو کۆیلە دەربڕی.
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەگکرتووەکان لە روونکردنەوەکەدا سەبارەت ھەوڵی ئازادکردنی ٢٠٠ قوتابیە کچەکە سوپاسی خەڵکی نێجیریا و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی نێودەولەتی كرد و ده‌ڵێ پێویسته ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره بدرێنه دادگا.
ئەنجومەنی ئاسایش هه‌روه‌ها ده‌ڵێ كه چاودێری کەیسی ٢٠٠ قوتابییە کچە قوتابیه رفێندراوه‌كه دەبێ و پلانیان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گروپی بۆكۆ حه‌رام هه‌یه.
هه‌ر له‌مباره نوێنەری ئەمریکا لە یەکێتیی ئەوروپا سامانزە پاوەر ئاشکرای كرد كه پێویستە گروپی بۆکۆ حەرام بچێتە لیستی رەشەوە و بە گروپێکی تیرۆریستی بناسێنرێ و ئه‌وان له‌سه‌ر ئاستی یه‌كێتی ئه‌وروپا كار بۆ ئه‌و كه‌یسه ده‌كه‌ن.