نیویۆرك
ئەمریكا كە ساڵانە لە بارەی ئازادی رادەربڕین و ئازادی گەیاندن راپۆرت ئامادە دەكات و وڵاتانی جیهان لەو بارەیەوە ئاگادار دەكاتەوە، بەڵام بە هۆی گوشاری لۆبی ئیسرائیلەوە بە پاساوی رەخنە گرتن لە ئیسرائیل و ئامادە كردنی راپۆرتی جیاجیا كە بە دڵی لۆبی ئیسرائیل نین، ساڵانە چەندین رۆژنامەنووس لەسەر كارەكانیان لادەدرێن و دوایین نموونەی ئەمەش دەركردنی پێشكەشكاری كەناڵی سی ئین ئین جیم كلانسییە كە ماوەی 34 ساڵە لەو كەناڵە كار دەكات.
لە ئەمریكا ئازادی راگەیاندن و بیروڕا لە لایەن دەستوورەوە گەرەنتی كراوە، بەڵام بە هۆی كاریگەری لۆبییەكان بەسەر كەناڵەكانی راگەیاندنەوە، هەمیشە ناتوانرێت پارێزگاری لە ئازادی راگەیاندن و بیروڕا بكرێت.
پێشكەشكاری كەناڵی سی ئین ئین جیم كلانسی كە لە بارەی هێرشەكانی پاریس بۆسەر گۆڤاری شارلی ئیبدۆ لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێكی دژ بە ئیسرائیلی بڵاو كردبووەوە، دوای 34 ساڵ كاركردن لەو كەناڵە وای لێكرا كە بە ناچاری لەو كەناڵە جیا بێتەوە. دوور خستنەوەی كلانسی لە كارەكەی بووە هۆی ئەوەی دووبارە گفتوگۆ لەسەر پرسی قوربانیدان لە بەرامبەر رەخنە گرتن لە ئیسرائیل لە میدیای ئەمریكادا بكەوێتە رۆژەڤەوە.
كلانسی كە لە كەناڵی سی ئین ئین باسی كۆمەڵكوژی روئاندا، شەڕی كەنداو، هەڵوەشاندنەوەی دیواری بەرلین و چەندین پرسی دیكەی جیهانی كردووە، دوای هێرشەكانی فەڕەنسا بە هۆی ئەو پەیامەی كە لەسەر تویتەر لە دژی ئیسرائیل بڵاوی كردبووەوە لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا لەگەڵ لایەنگرانی ئیسرائیل بووە دەمەقاڵەیان و ئاماژەی بەوە كردووە كە لایەنگرانی ئیسرائیل "دەیانەوێت وا بۆ ئێمەی بسەلمێنن كە كاریكاتێریستەكانی فەڕەنسا بە هۆی دژایەتی كردنی ئیسلامەوە كۆژراون و ئەمەش پارچەیەكە لە پڕوپاگەندەكانی ئیسرائیل و بەرگری كردن لە مافی مرۆڤ نییە". دوای ئەو هەڵسەنگاندنانە كەناڵی سی ئین ئین بڵاوی كردەوە كە كلانسی لە كەناڵەكەدا نەماوە و بە هۆی خزمەتی 30 ساڵەیەوە دەستخۆشی لێ دەكەین.
كلانسی بە هۆی ئەوەی بیروڕای لەگەڵ سیاسەتی ئیسرائیلدا ناگۆنجێت یەكەم كەس نییە لە كەناڵی سی ئین ئین دەردەكرێت و پێشتریش چەندین حاڵەتی لەو جۆرە روویان داوە.
ساڵی 2010 قوردیناتۆری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئەو كەناڵە ئۆكتیڤیا ناسر دوای 20 ساڵ كار كردن لەو كەناڵە بە هۆی دەربڕینی نیگەرانی خۆی لە بەرامبەر مردنی سەرۆكی حزبولڵا سەید محەمەد حوسێن فەزلولڵاوە لە كەناڵەكە دەركرابوو.
بە پێی لێدوانێكی كەناڵی سی ئین ئین، لێدوانەكانی ناسر بوونەتە هۆی رەخنە و نیگەرانییەكی زۆر و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی متمانەی خەڵك بە ناسر نەمێنێت.
هەر ساڵی 2010 ریك سانچەز پێشكەشكاری ئەو كەناڵە لە بەرنامەیەكی رادیۆییدا ئاماژەی بەوە كردبوو كە كەناڵی سی ئین ئین و دەزگا زەبەلاحەكانی راگەیاندنی ئەمریكا لە لایەن لۆبی ئیسرائیلەوە بەڕێوە دەبرێن، دوای ئەو لێدوانانە سانچەزیش لە لایەن كەناڵی سی ئین ئینەوە دەركرا.
پەیامنێری بە ئەزموونی كۆشكی سپی هەلەن تۆماس كە بەرپرسی رووماڵ كردنی كار و چالاكییەكانی یازدەمین سەرۆكی ئەمریكا بوو، بە هۆی پەیامێكەوە كە گوتبووی "پێویستە ئیسرائیل لە خاكی فەڵەستین دەركەرێت و لە كوێیەوە هاتووە بڕواتەوە ئەوێ" لە تەمەنی 90 ساڵیدا لەسەر كارەكەی لادرا.
تۆماس كە لە كۆشكی سپی پەیامنێری بۆ ژمارەیەكی زۆر كەناڵی جیاجیا كردووە، لە ساڵی 2000 تا 2010 نووسەری رۆژنامەی ئیسرائیلی هارتێز بوو، بەڵام ساڵی 2010 لە چوارچێوەی رێوەڕەسمێك لە كۆشكی سپیدا بە حاخامێكی گوتبوو لە فەڵەستین دەرچن، ئەو قسانەی تۆماس لە لایەن كۆشكی سپییەوە ئیدانە كران و دواتر لە كارەكەی دوور خرایەوە. تۆماس وەك پەیامێنرێكی بە ئەزموونی كۆشكی سپی كە وێنەی بەشێكی زۆری دیدارەكانیشی تۆمار كردبوو، ساڵی 2013 كۆچی دوایی كرد.
ئایمان محێدین پەیامنێری كەناڵی ئین بی سی كە شاهیدی كوشتنی منداڵە فەڵەستینییەكان لە لاین سوپای ئیسرائیلەوە لە كەناراوییەكانی فەڵەستیندا بوو و وێنەی ئەو منداڵانەی تۆمار كردبوو، شوێنی كار كردنی وەك بەشێكی دیكەی رۆژنامەنووسان گۆڕدرا.