ئەنجومەنی ئاسایشی نیودەوڵەتی بۆ گفتوگۆکردن لە سەر رەوشی ئۆکراینا و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ قەیرانی ئەو وڵاتە، لە ماوەی ١٠ رۆژدا پێنج کۆبوونەوەی ئەنجامداوە، بەڵام تائێستا نەگەیشتۆتە ھیچ ئەنجامێک.
لەمبارەیەوە ژەفری فەلتمان، بەرپرسی کاروباری سیاسی و جێگری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رۆژنامەوانان گوتی: "وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نیودەوڵەتی کە ١٥ ئەندامن، لە ماوەی ١٠ رۆژدا پێنج جار بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رەوشی ئۆکراینا کۆبوونەتەوە و لە دوایین کۆبوونەوەیاندا نەیانتوانی لە بارەی دۆزینەوەی چارەسەر بگەنە رێککەوتن."
دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیودەوڵەتی، نوێنەری ھەمیشەیی فەرەنسا لەو ئەنجومەنە گێرارد ئارود گوتی: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا باسی رەوشی کریمیا کرا و ئامادەبووان داوایان لە روسیا کرد لە سەر مێزی دانوستان دابنیشێ و کارێک نەکا کە قەیرانەکە ئاڵۆزتر بێ."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.