Enes Kaplan,Rewa Mahmut Hasan
28 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
بە مەبەستی تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی سووریا، عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی بە سەرۆکایەتی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبوویەوە.
کۆبوونەوەکە لە کۆشکی کۆماری لە ئەنقەرە کاتژمێر ١٥:٥٠ دەستی پێکرد.
لە کۆبوونەوەکەدا لێدوانەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ دەربارەی وەستاندنی رەوانەکردنی چەک بۆ یەپەگە تاوتوێ دەکرێت. ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەنقەرە خوازیارە جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنە دەربارەی وەستاندنی چەک بە یەپەگە لە لایەن ئەمریکاوە بە شێوەیەکی کردەیی ببینێت.