Şerife Çetin,Rewa Mahmut Hasan
28 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2017
بڕۆکسل - AA
بە بەشداری ٢٥ وڵاتی ئەندام، کۆبوونەوەی "مانۆڕی هاوپەیمانییەتی هێرشی ئەلیکترۆنی" کە بە گەورەترین مانۆڕی بەرگری هێرشی ئەلیکترۆنی ناسراوە، دەستی پێکرد.
لە راگەیەندراوێکدا کە بارەگای ناتۆ لە بڕۆکسل بڵاوی کردەوە، نزیکەی ٧٠٠ کەس بەشدار بوون تیایدا و سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
لەو مانۆڕەی کە ١٩هەمین جارە ئەنجام دەدرێت، ٢٥ وڵاتی هاوپەیمان بەشدارن هاوشانی ئەمانەش، چەندین کەسانی ئەکادیمی لە یەکێتیی ئەورووپا بەشدارن.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەوڵەکان ئامانج لێیان پاراستنی زیاتری ناتۆ و تۆڕە پەیوەندییە بەرگرییە ئەلیکترۆنیەکانە و لە مانۆڕەکەشدا کار لەسەر سیناریۆ و دۆخی راستەقینە دەکرێت و تیایدا هاتووە، "رێکارەکان لە ناوەندی تەواوکردنی بەرگری ئەلیکترۆنی ناتۆ لە ئیستۆنیا بەرێوەدەبرێن و زۆرێک لە بەشداربوان لە وڵاتانی خۆیانەوە بەشداری لە مانۆرەکەدا دەکەن. کە ئامانج لێی پاراستنی سیستەمەکانی بەرگرییە لە کێشەی جۆراوجۆری ئەلیتکرۆنی".