بەرلین
لە ئەڵمانیا یەکشەم ٢٢ی ئەیلولی ٢٠١٣ هەڵبژاردنی گشتی ئەنجام دەدرێت. لە هەڵبژاردنەکاندا لە سەرتاسەری وڵات لە ٣٤ پارتی سیاسی ٤ هەزار و ٤١٥ کاندید بۆ چوونە پەرلەمانی فیدراڵ کێبڕکێ دەکات.
لە هەڵبژاردنەکەدا ٦١،٨ ملیۆن کەس دەنگ دەدات، لە ٢٩٩هەرێم لانی کەم ٥٩٨ پەرلەمانتار هەڵدەبژێردەرێت. نزیکەی ٥٣٤ هەزار کەس کە لە پاش ساڵی ٢٠٠٩ تەمەنیان گەێشتووەتە ١٨ ساڵ بۆ یەکەمین جار دەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان.
تەمەنی کاندیدەکان لەبەینی ٤٧،٤ ساڵە و بەتەمەنترین کاندید ٩٠ ساڵە. رێژەی کاندیدی ژن لە هەڵبژاردنەکاندا ٢٥،٨ و لەو پارتانەی لە پەرلەماندا جێگەی خۆیان دەگرن زۆرترین رێژەی کاندیدی ژن لە پارتی سەوزە کە دەگاتە ٤٣،٧ .
لە ئەڵمانیا ٥،٨ملیۆن کەسی بەرەگەز پەنابەر مافی دەنگدانی هەیە. لە نێو ئەو پەنابەرانەی نیشتەجێی ئەو وڵاتەن و ٩%ی کۆی دەنگدەران پێک دەهێنن، نزیکەی ٦٠٠-٨٠٠ هەزار تورک هەیە. بەمەش تورکەکان رێژەی ١-١،٣ی کۆی دەنگدەرانی ئەڵمانیا پێک دەهێنن.