ھەولێر
ئەمڕۆ سەعات ٧ی بەیانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی ھەرێم و نەبیلە بارزانیی ھاوسەری لە بنکەی رۆتانا دەنگیاندا.
بارزانی دوای دەنگدانی بۆ رۆژنامەنووسان دوا و باسی لە گرنگی ئەم رۆژە کرد و گوتی "ھیوادارم ئەم ھەڵبژاردنە بە رێکوپێکی و بەبێ کێشە بەڕێوە بچێ، لەوانەیە ھەندێ کێشەی تەکنیکی بێنە پێشەوە، بۆیە ھیوادارم ئەوە نەبێتە ھۆی ساردبوونەوە لە دەنگدان".
لەم ھەڵبژاردنەدا ١١٢٩ کاندید رکابەرایەتیی لەسەر ١١١ کورسی دەکەن.