بەپێی زانیارییەکان، لە کاتی بەڕێوەبردنی کامپینی "ئازادی بۆ ئۆجەلان" لە گەرەکی ئایدنڵکئێڤلار ھەریەک لە بەرپرسی ھەدەپە مەحمود چیفت و بەرپرسی پارتی دەبەپە عایشە ئیڵگات، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرانی ھەدەپە سەلما کایا، ئەندامی دەبەپە محەمەد دەمیر و محەمەد شەریف دورسون لە لایەن تیمەکانی بەڕێوەبەراتی ئاسایشی باتمان بەگومانی ئەنجامدانی تاوان و پشتیوانیکردن لە تاوانباران، ھاوکاری و پڕۆپاگەندەکردن بۆ رێکخراوەکانی تووندڕەو دەستگیرکران.
دوای رەوانەکردنیان بۆ دەزگاکانی ئەمنی شارەکە، لەلایەن ئەندامانی ئاسایشەوە هەر پێنج دەستگیرکراوەکە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراو و تا ئامادەکردنی هەواڵەکە لێکۆڵینەوکە درێژەی هەبووە.
لە لایەکی دیکەوە، سەرۆک شارەوانی باتمان سابری ئۆزدەمیر لە رەوشەکە ئاگادار کرایەوە، لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی ھەدەپە و دەبەپە گەیشتنە بەردەم باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی باتمان وهەوڵدرا بەدواداچوون لەسەر پرسەکە بکەن و کۆتایی بە دەستگیرکردنی ئەندامی پارتە سیاسییەکان لە باتمان بهێنرێ.