ھەولێر
رۆژی شەممە ٢ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٣ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان (مەسعود بارزانی) بەیاوەری شاندێکی باڵا لە بەرپرسانی حکومی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە بەرەو وڵاتانی کەنداو بەڕێکەوت.
بارزانی لە سەردانەکەیدا چاوی بەر بەرپرسانی ھەردوو وڵاتی ئیمارات و کوێت دەکەوێ سەردانەکەشی لەسەر بانگھێشتی ئەوان بووە.
فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ AAی گوتی "سەرۆکی ھەرێم لەو سەردانەیدا چاوی بەرپرسە باڵاکانی ھەردوو وڵاتی ئیمارات و کوێت دەکەوێ و لە نزیکەوە پرسی سیاسی و ئابوری ناوچەکە و پەیوەندیەکانی نێوان وڵاتانی کەنداوی عەرەبی و ھەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێ".
لەبارەی سەردانی سەرۆکی ھەرێم بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە بڕیارە سەردانی ئەو وڵاتەش بکات، فەلاح مستەفا ھیچ زانیاریەکی نەخستەڕوو تەنیا گوتی "سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ وڵاتانی کەنداو پەیوەندی بە سەردانەکەی ئەمریکاوە نیە"