Rewa Mahmood Hasan
05 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2019
سلێمانی - AA
کوڕی گەورەی سکرتێری کۆچکردووی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند کە کۆنگرەی یەکێتی لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا ئەنجام دەدرێت.
لەگەڵ ئەوەی لەئێستادا ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەدان بۆ بڕیاردان لەسەر کۆنگرەی چوارەمی پارتەکەیان، بافڵ تاڵەبانی کوڕی گەورەی سکرتێری پێشوو، جەلال تاڵەبانی لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی فەرمی حزبەکەی (گەلی کوردستان) ئاماژەی بەوەدا کە هەندێک کێشەی تەکنیکی هەبوون لە بەستنی کۆنفرانسەکاندا و رۆژی دووشەممە کۆنفرانسی مەڵبەندەکان دەست پێ دەکات و رایگەیاند کە لە ٢١ی ئەم مانگەدا کۆنگرە دەبەسترێت.
لێدوانی بافڵ تاڵەبانی لە کاتیدایە کە پێشتر دەنگۆی ئەوە هەبوو کە کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە هۆی تەواو نەبوونی ئامادەکارییەکان بۆ کاتێکی نادیار دوا دەخرێت.