Rewa Mahmut Hasan
22 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2016
سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، بان کی مۆن رایگەیاند کە بەرپرسانی باڵای تورکیا بەڵێنیان داوە لەکاتی لێپێچینەوە و لێکۆڵینەوەکان لە هەوڵە شکستخواردووەکەی کودەتای ١٥ی تەمموز، یاسا سەروەربێت و سەرجەم مامەڵەکانیان بەپێی یاسا ئەنجام دەدەن.
بان کی مۆن ئاماژەی بە گرنگی راگەیاندنی بارودۆخی نائاسایی دا لە تورکیا بەتایبەت دوای ئەو زنجیرە دەستگیرکردنانەی بەشێوەیەکی بەرچاو بەردەوام بوو.
سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، بانگهێشتی بەرپرسانی تورکیای کرد کە لەسەر بەڵێنەکەیان بمێنن و وابەستی یاسا نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ بن لەکاتی هەڵمەتەکاندا و بۆ ئەومەبەستەیش چی لە توانایاندایە ئەنجامی بدەن.
بان کی مۆن ئاماژەی بەوەیشداوە کە هاوکات ئەو بانگەوازەی لەپێناو ئازادی رادەبڕین و وابەستەیی دادگاکان بە سەربەخۆییانەوە دەکات. هیواشی خواست کە لە قۆناغی بارودۆخی نائاسییدا تەواوی رێکارەکان بە شەفافانە بەڕێوەبچن.