Tolga Albay,Hemın Othman Mohammed
19 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2016
باڵیۆزی عێراق له تورکیا، هیشام عه‌لی ئه‌كبه‌ر ئیبراهیم عه‌له‌وی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێویسته گرژی دیپلۆماسی نێوان عێراق و تورکیا كه‌مبكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان هه‌ردوو ولات بگاته‌وه ئاستی پێشوو.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، عه‌له‌وی باسی له‌وه كرد كه قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان توركیا و عێراق، كه له ساڵی 2014دا، گه‌یشتبووه 14 ملیار دۆلار، له‌م قۆناغه‌ی دووایدا دابه‌زیووه بۆ کەمتر لە 10 ملیار دۆلار.
عه‌له‌وی باسی له‌وه كرد كه ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی باكووری رۆژئاوای عێراق له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و، دابه‌زینی نرخی نه‌وت كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان هه‌ردوو ولات هه‌بووه، هاوكات گرژیی دیپلۆماسی نیوانیشان بەهەمان كاریگه‌ری نه‌رێنیی هەبووە.
ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش پێی ناوه‌ته قۆناغێكی باشه‌وه و، گوتی: "له‌و باوه‌ڕه‌دام له كۆتایی ئه‌مساڵدا به‌ره‌نگارییمان له‌گه‌ڵ داعش به سه‌ركه‌وتن بگات. پێمانوایه نرخی نه‌وت به‌به‌راورد به ساڵی پار به‌رز ده‌بێته‌وه. پێویسته گرژییه دیپلۆماسییه‌كان كه‌مبكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات بگه‌ڕێته‌وه ئاستی پێشوو. له‌و باره‌یه‌شه‌وه هه‌ردوولامان هه‌وڵ ده‌ده‌ین".
عهلەوی باسی له‌وه كرد كه مانگێگ پیش ئێستا شاندی توركیا سه‌ردانی به‌غدای كرد بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوو ولات، ئه‌و شانده نیازپاکی خۆی نیشاندا له‌باره‌ی باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و عێراق، هاوكات له‌باره‌ی باشیك هه‌ندێک پیشنیاری خسته‌ڕوو و، گوتی: "له‌و باوه‌ڕه‌دام كه ئه‌وه هاوكار ده‌بێت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پاككردنه‌وه‌ی مووسڵ له داعش. لایه‌نی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی روون بۆچوونی خۆی له‌باره‌ی باشیك خسته‌ڕوو و، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردبوو كه پێویستی به سه‌ربازی زیاتری بیانی نییه بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه. حكوومه‌تی عێراق، به‌ڵێنی داوه رێگری بكات له كوژرانی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و ئاواره‌بوونیان. چاوه‌ڕوانی هه‌واڵ له لایه‌نی توركیا ده‌كه‌ین. چه‌نده خێرابێت ئه‌وه‌نده باشه. به‌وشێوه‌یه‌ش تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر به‌ره‌وپیشبردنی ئابووریی و بازرگانیی".
باڵیۆزی عێراق له تورکیا، هیشام عه‌لی ئه‌كبه‌ر ئیبراهیم عه‌له‌وی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه نوێنه‌رانی دیپلۆماسی هه‌ردوو وڵات هه‌وڵ و ته‌قه‌لایان داوه بۆ ره‌خساندنی دۆخێك كه بواری به‌رده‌م بازرگانی واڵا بكات، له ماوه‌یه‌كی مامناوه‌ندیشدا كارئاسانی له ڤیزا بكرێت و گه‌شتی ئاسمانیی زیاد بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌مێك كات پێویسته بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ قه‌باره‌ی بازرگانیی ساڵی 2013.