Hemin Hüseyin
02 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2018
هه‌ولێر- AA
له خوولی دووه‌می ده‌نگدان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی ئاماده‌بوو، هه‌ڵبژێردرا.
له خوولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری عێراقدا هیچ به‌ربژێرێك نه‌یتوانی ده‌نگی پێویست به‌ده‌ستبهێنێت و پڕۆسه‌كه چووه قۆناغی دووه‌م و له قۆناغی دووه‌میش به‌پێی ده‌ستوور چوار رۆژ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان رێكبكه‌ون بۆ كاندیدكردنی یه‌ك كه‌س بۆ ئه‌و پۆسته به‌ڵام دوای نیو كاتژمێر، خولی دووه‌می ده‌نگدانه‌كه ده‌ستیپێكرد.
لە خولی دووەمدا فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان كشانه‌وه‌ی به‌ربژێره‌كه‌یان راگه‌یاند و به‌شداری پڕۆسه‌كه‌یان نه‌كرد.
له خولی دووه‌مدا، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح به سه‌ركۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرا.