Salih Bilici
09 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی ئێستا هه‌یه هه‌رچه‌نده پێشێل ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌لێكی زۆر گرنگه و، بووه‌ته ئومێدێك بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتی له سووریا له رێگه‌ی قۆناغێكی سیاسییه‌وه. به‌رده‌وام ده‌بین له كاره‌كانمان بۆ رێگریكردن له به‌فیڕۆدانی ئه‌م هه‌له".
له میانی به‌شداریكردنی له نۆیه‌مین كۆنفرانسی باڵیۆزهكاندا كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
- "هاوپه‌یمانانمان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا شكستیان هێناوه"
ئەردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر كاره‌كانیان له مه‌یدانه‌كان و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌هه‌ر بابه‌تێك ببێته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئاسایشی میللەت و، گوتی: "به‌م دواییه به‌داخه‌وه هاوپه‌یمانانمان و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له بابه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا شكستیان هێناوه. هه‌رگیز رێگه ناده‌ین راڕه‌وێك كه رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان هێلانه‌ی تێدا بكه‌ن له باشووری وڵاتمان دروست بكرێت. به‌رده‌وام ده‌بین له كاره‌كانمان له مه‌یدانه‌كان و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌هه‌ر بابه‌تێك ببێته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئاسایشی نیشتمانه‌كه‌مان. له‌لایه‌كیتره‌وه له پێشهاته‌كانی عێراقیش بێده‌نگ نه‌بووین و نابین"
- "ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتیی له سووریا ئومێدبه‌خشه"
سه‌ركۆماری توركیا، باسی له‌وه كرد كه بهكۆبوونهوهكان له‌گه‌ڵ ئێران و رووسیا له مۆسكۆ و دیداره‌كانی دیكه، زه‌مینه‌سازیان كردووه بۆ قۆناغی ئاستانا و، گوتی: "ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی ئێستا هه‌یه هه‌رچه‌نده پێشێل ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌لێكی زۆر گرنگه و، بووه‌ته ئومێدێك بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتی له سووریا له رێگه‌ی قۆناغێكی سیاسییه‌وه. به‌رده‌وام ده‌بین له كاره‌كانمان بۆ رێگریكردن له به‌فیڕۆدانی ئه‌م هه‌له".
ئەردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه کودەتاکەی ١٥ی تەمووز، یه‌كه‌م سووکایەتی نه‌بوو به‌رامبه‌ر وڵات و گه‌ل بكرێت و، گوتی: "پشتبەستن بەئامانج و دەرئەنجامەکان، گەورەترین سووکایەتی بوو. دەیانگوت، هەوڵدان، خزمەتکردن، دیالۆگکردن و پەروەردە کەچی لەناو وڵاتەکەماندا رێکخراویان پێکدەهێنا و بەنهێنی ماڵ و موڵکی میلـلەتیان دەدزی، ئەو چەتانە لە مێژووی وڵاتەکەماندا قێزەونترین چالاکی تیرۆریستیان ئەنجامدا".
هاوكات ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌وڵی كوده‌تاكه ناپاك و عاشقانی نیشتمانی له یه‌كتر جیاكرده‌وه و، گوتی: "15ی تهمووز وه‌ك چۆن له ناوخۆ ناپاك و عاشقانی نیشتمانی له یه‌كتر جیاكرده‌وه له ده‌ره‌وه‌ش هه‌مان ئه‌ركی جێبه‌جێ كرد. ئه‌م رووداوه، بۆ دۆستان و هاوپه‌یمانانمان بووه كاغه‌زی گوڵه‌به‌ڕۆژه. ئه‌وه‌مان به‌ڕوونی و ئاشكرایی بینی".
- "هه‌رگیز پاشگه‌ز نابینه‌وه و پشوو ناده‌ین"
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان، باسی له به‌رده‌وامی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فه‌تۆ كرد و، گوتی: "بێگومان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوێك كه وه‌ك خانه‌یه‌كی شێرپه‌نجه له‌ناوماندا گه‌شه‌ی سه‌ندووه و ماوه‌ی 25 ساڵه وه‌ك ئه‌خته‌بوت جیهانی ته‌نیوه، ئاسان نییه. ئه‌م به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه كاتی زۆر و كاركردنی زیاتری ده‌وێت، به‌ڵام هه‌رگیز پاشگه‌ز نابینه‌وه و پشوو ناده‌ین".
- "ئه‌مه چ كارێكه"
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه مافی په‌نابه‌رێتی سته‌ملێكراوان ده‌درێت به‌ئه‌ندامانی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و، گوتی: "له‌كاتێكدا مافی په‌نابه‌رێتی له سوورییه سته‌ملێكراوه‌كان، ستهملێكاروانی ئاراكان، ئه‌فغانی و ئه‌فریقییه‌كان زه‌وت ده‌كرێت، ئه‌و مافه له‌سه‌ر سینیی زێڕین پێشكه‌شی تیرۆریستانی فه‌تۆ و په‌كه‌كه ده‌كرێت. ئه‌و هه‌ژارانه‌ی بۆ قاپێك شۆربا له ده‌رگاكه‌ی ده‌ده‌ن راوه‌دوو ده‌نێت و خاوه‌ندارێتی له تیرۆریستانی فه‌تۆ و په‌كه‌كه ده‌كات. به‌سه‌ر ده‌ممدا نایه‌ت بڵێم دۆست، به‌ڵام به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه نیگه‌رانین له‌و تابلۆیه‌ی كه پێمان وایه له وڵاتانی هاوپه‌یمانمان ناوه‌شێته‌وه. وه‌ك ده‌بینین ئه‌ندامێكی فه‌تۆ كه له وڵاته‌كه‌ماندا ناوی له لیستی ره‌شدا هه‌یه، ده‌توانێت ببێته راگری زانكۆیه‌ك له ئه‌مریكا. ئه‌مه چ كارێكه؟"
- "لەبەرامبەر قۆرخکاریی و هەموو هەوڵەکانی فەتۆدا وریا و ئاگادار دەبین"
رەجەب تەیب ئەردۆغان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌میشه لەبەرامبەر قۆرخکاریی و هەوڵەکانی فەتۆدا هۆشیاردهبن و، گوتی: ''هەمووکات لەبەرامبەر قۆرخکاریی و هەموو هەوڵەکانی فەتۆدا وریا و ئاگادار دەبین. بێ ئەوەی کە بهێڵین لەسەر دادپەروەریی بکەوێت، بێ ئەوەی کە بهێڵین تەڕ و وشک پێکەوە بسووتێت. لە رێگەی جیاکردنەوەی تاوانبار و بێتاوانەوە، بەمکوڕییەوە بەرەنگارییمان درێژە پێدەدەین''.
- "سوپاس بۆ خوا نه‌یانتوانی سه‌ركه‌وتووبن"
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، باسی له‌وه‌یش كرد كه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فه‌تۆدا رووبه‌ڕووی رێكخراوی جوداخواز، داعش و دهههكهپه-جه ده‌بنه‌وه و، گوتیشی: "له‌كاتێكدا به‌ره‌نگاری فه‌تۆ ده‌بینه‌وه، له لایه‌كی دیكه‌وه رووبه‌ڕووی رێكخراوی جوداخواز، داعش و دهههكهپه-جه ده‌بینه‌وه. ئامانجی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیانه راپێچكردنی وڵاته‌كه‌مانه بۆ شه‌ڕ و پێكدادانێك له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕ و نه‌ژاد. ئه‌م رێكخراوانه به‌و هێرشانه‌ی به‌شه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگامان ده‌كه‌نه ئامانج، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئاگری سووریا و عێراق بگوازنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌مان. ده‌یانه‌وێت به‌كوشتنی میوانانمان به‌تایبه‌تی بواری گه‌شت و گوزاریمان بریندار بكه‌ن. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵ و تهقهلایهكیان، سه‌ره‌ڕای ئه‌و پشتیوانیه ئاشكرایه‌ی نه‌زانانه له‌ناو میدیا، سیاسه‌ت و ئه‌كادیمی لێیان ده‌كرێت، سوپاس بۆ خوا تا ئێستا نه‌یانتوانیوه له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتووبن".
- "بابه‌تی دوژمنایه‌تی ئیسلام له پێشینه‌ی كاره‌كانمانه"
ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند "بابه‌ته‌كانی 'دوژمنایه‌تی ئیسلام' و ' نه‌یاریی بیانی' كه بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌ی جددی ئه‌منیی له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكانه‌مان كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین، ئیدی بوونه‌ته رۆژه‌ڤی له پێشینه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان".
گوتیشی: "لە ساڵی رابردوودا هەوڵماندا کۆتایی بەکۆکوژی براکانمان بێنین لە سووریا و بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا رێککەوتین، رێککەوتنەکە تاڕادەیەک باش بوو بەڵام بەداخەوە بەردەوام نەبوو، یەکێتیی ئەورووپا لەبری سەیرکردنی رووداوەکان، دەبێت خاڵەکانی رێککەوتنەکە جێبەجێ بکات".
هه‌روه‌ها گوتی: "دەمانەوێت ئەمریکا لە تەنیشتمان بوەستێت وەک هاوپەیمانێک بەرامبەر بەهەڕەشەکانی داعش، فەتۆ و رێکخراوی جوداخواز. لەو باوەڕەیەدام سەرۆکی نوێی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کە لە ٢٠ ئەم مانگە دەست بەکار دەبێت، خێرایی بەدیالۆگەکانی نێوانمان بدات. چاوەرێ دەکەم بەرێز ترەمپ لە کەمترین ماوەدا تێگەشتنی خۆی بۆ بابەتەکان نیشان بدات".