Ekip,Muhammet Ali Kemal
04 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2017
ئیدلب- AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له هێرشه‌كه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د بۆسه‌ر شاره‌دێی خان شه‌یخون سه‌ربه پارێزگای ئیدلب باکووری سووریا به گازی كلۆر ئه‌نجامیدا گیانیان له‌ده‌ستداوه، بۆ 55 كه‌س به‌رزبووه‌وه.
دکتۆر عەبدولرەحمان جەعفەر كه یه‌كێكه له‌و پزیشکانەی چارەسەری بەرکەوتووەکانی کردووە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ژمارەی ئەو کەسانەی لەئەنجامی هێرشه‌كه‌ی رژێمدا بۆسه‌ر خان شه‌یخون گیانیان له‌ده‌ستداوە بۆ 55 کەس بەرز بووەوە و 220 کەسی دیكه‌ش به‌هۆی گازهكهوه باری ته‌ندروستییان تێكچووه".
ئەوانەی کە باری تەندروستییان بەتەواوەتی تێکچووە بە هۆی گازەکەوە، 15 کەسن کە یەکێکیان پیاو و ئەوانی دیکەیان ژن و منداڵن و لە رێگەی دەروازەی سنووریی جیلڤەگۆزەوە کە سەربە شارۆچکەی رەیهانڵی پارێزگای هاتایە، گوازراونەتەوە بۆ تورکیا.
رژێمی ئەسەد لەماوەی 10 رۆژی رابردوودا، 3 هێرشی بە چەکی کیمیاوی کە گازی کلۆری تێدابووە، کردووەتە سەر هاووڵاتییانی سڤیل. رۆژی 25ی ئاداری رابردوو لەئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر شارەدێی لاتامنە لە پارێزگای حەما، 2 کەس گیانیان لەدەستدابوو، 30 کەسی باری تەندروستییان تێک‌چووبوو.
شه‌وی رابردووش رژێم به گازی كلۆر هێرشی كرده‌سه‌ر شارەدێی ئەلهەبیتی سەربە پارێزگای ئیدلب و له‌ئه‌نجامدا، 20 كه‌س بەهۆی كاریگه‌ریی گازهكهوە باری تەندروستییان تێکچوو.