Elahe Salari,Mustafa Melih Ahıshalı
23 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2018
ئیستانبوڵ - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌هرام قاسمی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه لێدوانه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ "دووڕوویی و گێلانه‌یه".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه به‌هرام قاسمی له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه "دیاره كه گوته دووڕوویی و گێلانهكانی پۆمپیۆ ئامانج لێی پڕوپاگه‌نده‌یه. له سایه‌ی یه‌كێتیی و به‌یه‌كه‌وه‌یی گه‌لی ئێران هه‌موو پیلانگێڕیه‌كانی پشت په‌رده‌تان پووچه‌ڵ ده‌بێته‌وه".
به‌هرام قاسمی لێدوانه‌كانی پۆمپیۆی به ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی ئێران له قه‌ڵه‌مدا و نووسیویەتی "ئه‌و گوتانه كه پێشێلكارین به‌رامبه‌ر رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌نگاوێكه ئه‌مریكا گرتوویه‌ته‌به‌ر بۆ ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه".