23 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2018
ھەولێر - AA
پەلامارەکەی سەر باڵەخانەی پارێزگای ھەولێر بە کوژرانی ئەنجامدەرانی پەلامارەکە کۆتایی ھات.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، سێ چەکدار چوونە ناو باڵەخانەی پارێزگای ھەولێر و دوای چوار کاژمێر لە ئۆپەراسیۆنی ئاسایش و ھێزە ئەمنییەکانی ھەولێر، ئۆپەراسیۆنەکە بە کوژرانی ئەنجامدەرانی پەلامارەکە کۆتایی ھات.