تاران
رابهری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئایەتوڵا عەلی خامانەیی رایگەیاند كه ئەمریكا پێشنیاری ئهوهی كردبوو ههماههنگی لهنێوان واشنتۆن و تاران له دژی داعش دروست بكریت، بەڵام ئهوان قبوڵیان نەكردووە.
خامانەیی ئەمڕۆ دوای دەرچوونی لە نەخۆشخانە كە نهشتهرگهری پرۆستاتی بۆكرابوو، لێدوانیكی كورتی بۆ تەلەڤزیۆنی دەوڵەت دا و تێیدا ئاماژەی بەوەكرد لەو ماوەیەی كە لە نەخۆشخانەدابوو، بە دواداچوونی بابەتی ستراتیژی بەرەنگاری ئەمریكا دژی داعشی دەكرد و گوتی: "بەڕاستی زۆر پێكەنیناوی بوو."
خامانەیی ستراتیژی ئەمریكا و ھاوپەیمانی ھەماھەنگی نێودەوڵەتی لە دژی داعش بە پوچ و بێ لۆژیك لەقەڵەمدا و گوتی: "مەبەست و ئامانجیكی دیكه لە پشت ئهو ھاوپەیمانییە ههیه كه بۆ بهرهنگاربوونهوهی داعش دروستكراوه."
خامەنەیی ههروهها گوتی: "ئەمریکا لە رێگەی باڵیۆزی خۆی لە عێراق داوای کۆبوونەوەی ھاوبەشی لە باڵیۆزی وڵاتەکەمان كرد بۆ رووبەڕوبوونەوە لە دژی داعش، ئەگەر ھەندێ لە بەرپرسانمان كیشهیهك لەو پرسەدا نەبینن، بەڵام من دژی ئەوە بووم، لەگەڵ ئەمریکا کاری ھاوبەش ناکەین، چونکە دەست و نیەتی ئەمریکا پیسە."
خامەنهیی سەبارەت داوەت نەکردنی وڵاتەکەی لە لایەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی: "ئەو وەزیرە وەک شەخسی خۆی پێشنیاری کاری ھاوبەشی دابووە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەمان جەواد زەریف، بەھەمان شێوە زەریف پێشنیازەکەی رەتکردبۆوە."
خامەنەیی جەختیکردەوە کە لە بەرەنگاربوونەوەی داعش ئێران بە ھیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەمریکا ھاوپەیمانی ناکا و گوتی: "لە سەرەتای رۆژی یەکەمەوە ئێران ئاشکراییکردبوو کە بەشاداری لە ھاوپەیمانییەکە ناکات، بەڵام ئەوان ھێشتا درێژە بە درۆکەیان دەدەن کە دەڵێن بانگھێشتی ئێران ناکەین."
لە درێژەی قسهكانیدا خامەنی ئاماژەی بە پێکھێنانی ھاوپەیمانێتی لە لایەن ئەمریکا دژی سوریا کرد، بەڵام ھاوپەیمانیەکە نەیتوانی ھیچ شتێک بکا، ئاشکرایکرد کە پێکھێنانی ھاوپەیمانێتی لە بارەی عێراقەوە ھیچ جیاوازیەکی وەک ئەوەی سوریا نابێ.
رابهری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لهبهردهوامی قسهكانیدا گوتی: "لە راستیدا ئەمریکا کێشەی بەرەنگاربوونەوەی داعشی نییە، راستیەکەی ئەوەیە کە بەدوای بیانویەک دا دەگەڕێ بۆ ئەوەی بیەوێ سوریا و عێراق وەک ئەفغانستان لێبکا و دەستی بگاتە سەرجەم ناوچەکانی و بە ھەوەسی خۆی بۆردومانی بكات بێ ئەوەی مۆڵەت وەرگرێ. ئەگەر ئەمریکا دەست بخاتە ناو ئەو جۆرە ھەوڵە، ئەوا دەبێ بزانن کە رووبەڕووی ئەنجام و کێشەی ١٠ ساڵی دیکەی عێراق دهبنەوە."