Burcu Çalık,Hemın Othman Mohammed
30 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2017
ئەنقەرە-AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "تەنھا وڵاتێک کە دانوستانی ئەندامێتی تەواوی لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپادا کردووە و ئاسانکاری ھەڵگرتنی ڤیزای نەبووە تورکیایە. پێموایە کە ئەویش کەموکوڕی یەکێتیی ئەورووپایە. چونکە ئەورووپا کە ھەڵگرتنی ڤیزا لەسەر ئەو وڵاتانەش پەیڕەو دەکات کە ھێشتا دەستیان بە دانوستان نەکردووە، بەردەوامە لەسەر ئەوەی ھەرچیەکی لەدەست بێت بۆ قورسکردنی لەسەر تورکیا کە زیاتر لە ٤٠ ساڵە قۆناغی دانوستانی ئەندامێتی تەواو بەڕێوە دەبات".
بینالی یڵدرم گوتیشی: "تورکیا وڵاتێکە نەک تەنھا وڵاتانی بەلقان، بەڵکو دەستەبەری ئاسایشی ئەورووپاشە. بە تایبەت ئەمڕۆ ئەگەر گرژییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست پەلی نەھاویشتووە بۆ ئەورووپا، گرنگترین ھۆکاری ئەمە کۆنترۆڵکردنی رووداوەکانە لە لایەن تورکیاوە و رێگریکردنیەتی لە شەپۆلی پەنابەران. بەڵام ناکرێت بڵێین دۆستە ئەورووپییەکانمان بەباشی ستایشی ئەمە دەکەن".