Kasım İleri,Hemın Othman Mohammed
30 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2017
واشنتۆن - AA
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆشكی سپی، جه‌نه‌راڵ هێربه‌رت رایمۆند ماكماسته‌ر رایگەیاند كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له میانی لووتكه‌ی جی20دا كه له رۆژانی 7-8ی تهمووز له شاری هامبۆرگی ئه‌ڵمانیا سازده‌كرێت، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین كۆده‌بێته‌وه.
ماكماسته‌ر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له كۆشكی سپی، باسی له سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووی تره‌مپ كرد بۆ ئه‌ورووپا.
ماكماسته‌ر پشت راستی ئه‌وه‌ی كرده‌وه كه تره‌مپ له میانی ئه‌و سه‌ردانه‌یدا له‌گه‌ڵ پوتین كۆده‌بێته‌وه و، گوتی: "رۆژه‌ڤێكی تایبه‌ت نییه. له راستیدا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌بێت كه سه‌رۆك ته‌واو به خواستی خۆی قسه‌ی تیادا ده‌كات".