واشنتۆن
هێزهكانی هاوپهیمانی بە سەرپەرشتی ئەمریكا 9 هێرشی ئاسمانی نوێیان بۆ سەر رێكخراوی داعش لە سوریا و عێراق ئەنجامدا.
لەمبارەیەوە ناوەندی سەركردایەتی هێزەكانی ئەمریكا رایگەیاند: ئەمریكا و هاوپەیمانان 3 هێرشیان بۆ سەر رێكخراوی تیرۆرستی داعش لە خاكی سوریا ئەنجامداوە و 6 هێرشیش لە خاكی عێراق.
لە هێرشێكی ئاسمانی لە ناوچەی ئەلمیادینی سوریا، بلدۆزەرێك و دوو تانك بۆردومانكرا و زیانیش بە ئۆتۆمبێلێكی سەر بە رێكخراوی داعش گەیەندرا.
هەروەها لە دوو هێرشی ئاسمانی لە باكووری رۆژئاوای شاری رەقە نشینگەیەك و 6 سەنگەری هێرشكردنی داعش بۆردومانكران.
لە هێرشەكاندا فڕۆكەی ئەمریكی سەر كەشتییە سەربازییەكان بەكارهێندران.
لە لایەكی دیكەوە لە چوار هێرشی باكووری رۆژهەڵاتی شاری فەللوجە 2 تیمی هاوەن و 2 نشینگەی سەر بە داعش تێكشكێندران.
هاوكات لە هێرشێك لە شاری هیت 2 ئۆتۆمبێلی سەربازی و لە هێرشێكی ناوچەی شنگالیش ئۆتۆمبێلێكی داعش بۆردومانكران.