سلێمانی
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ جێگری دووەمی سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆکی کابینەی پێشوو (شەشەم)ی حکومەتی ھەرێم بەرھەم ئەحمەد ساڵح، لەگەڵ ھاوسەرەکەی لە بنکەی شیرین VIP لە شاری سلێمانی دەنگیان دا.
ساڵح دوای دەنگدان لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئەنادۆڵو AA گوتی "ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە و ھەموومان بە بڕیاری میللەتەکەمانەوە پابەندین، ھیوادارین دوای ئەم ھەڵبژاردنە قۆناغێکی نوێی سیاسیی کوردستان بێتە کایەوە، پێویستمان بەیەکڕیزی و ھاوپەیمانی و ھەماھەنگییە پێکەوە بۆ خزمەت و بەرەوپێشبردنی وڵاتەکەمان".
بەرھەم ساڵح گوتی" چەند ھەفتەیەکە ئێمە قسە بۆ خەڵک دەکەین و پەیام و بەرنامەی خۆمان بەخەڵک گەیاندووە، ئەمڕۆ ڕۆژی چاوەڕوانیی بڕیاری خەڵکە و پێویستە چاوەڕوانی بڕیاری ئەوان بکەین و ھەموومان بەبڕیاری میللەتەکەمانەوە پابەند بین".