Haydar Hadi,Muhammet Ali Kemal
23 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2017
بەغدا- AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ عیراق، لەگەڵ سەرکۆماری ئەو وڵاتە، فوئاد مەعسوم کۆبوویەوە.
کۆبوونەوەکە لە کۆشکی سەلام لە بەغدای پایتەخت بە شێوەیەکی داخراو بەڕێوەچوو.
مەولود چاوشئۆغڵو دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی، ئیبراهیم جەعفەری کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان سازکردبوو.
بڕیارە چاوشئۆغڵو لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، سەلیم جبوری و پەرلەمانتار و سیاسەتمەدارە تورکمانەکان کۆبێتەوە.