Sangar Hamad Azeez
09 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2016
لە ئاکامی تۆپباران و بۆردومانکردنی شوێنەکانی داعش لە سووریا لەلایەن تۆپخانەی سوپای تورکیا و فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە، بەپێی ئامارە بەراییەکان ١٨ تیرۆریست کوژراون.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی ئەمنییەوە وەرگیراون، دوێنێ سوپای تورکیا شوێنی تۆپهاوێژەکانی داعش-ی دەستنیشان کرد کە بە ئاراستەی وڵاتەکە لە سەر سنووری سووریا کە لە ١٤ ئامانجدا، ٦١ تۆپهاوێژ دانرابوون.
بەپشتبەستن بە زانیارییەکان، فڕۆکەکانی جەنگی هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیان بۆ سەر ناوچەکە کرد و بەهۆیەوە ١٨ چەکداری داعش کوژران و دوو ئۆتۆمبێلی زرێپۆش تەقێنرانەوە.
هاوکات لە ئاکامی تۆپبارانی تۆپهاوێژەکانی تورکیا و پێشڕەویکردنی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن گوندەکانی کەفر کەلبین، جیبرین، فەیزیە، سندف، کەڕە کۆپرو، دوودیان کەفر بریشا و کەفر سوس، لە ژێر دەستی داعش سەندرانەوە و رێگەی نێوان مارع و عەزاز جارێکی دیکە کرایەوە.