هەولیێر
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ى ئهيلوولى 2013، به سه‌رۆكايه‌تيى نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، و به ئاماده‌بوونى عيماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران ساز كرا.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران دووپاتى كرده‌وه كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و داموده‌زگا په‌يوه‌نداره‌كانى؛ هه‌موو هاوكارى و ئاسانكارييه‌ك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كۆمسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان بتوانێت به شێوه‌يه‌كى ڕێك‌وپێك پرۆسه‌ى ده‌نگدان به‌ڕێوه ببات و داواى له هه‌موو لايه‌نه‌كان كرد به ڕێنماييه‌كانى كۆمسيۆنى باڵاوه پابه‌ند بن و هه‌مووان هاوكار بن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگدانێكى ڕێك‌وپێك و سه‌ركه‌وتووى بێ كێشه به‌ڕێوه بچێت.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خه‌رجكردنى شايسته‌ى دارايى بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى له ڕێگه‌ى مۆڵه‌تى خوێندنه‌وه له ده‌ره‌وه‌ى به‌رنامه‌ى تواناسازى له زانكۆكانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان؛ له‌سه‌ر خه‌رجيى خۆيان به‌رده‌وامن له ته‌واوكردنى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر و دكتۆرا له بواره جياوازه‌كاندا و داواكارن هاوشێوه‌ى هاوهڵهكانيان له حكوومه‌تى ناوه‌ندى مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ بكرێت، گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا.
له‌مباره‌يه‌وه ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران بڕيارى دا داواكاريى ئه‌وانه‌ى پێشتر مۆڵهتيان وه‌رگرتووه جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام بۆ له‌مه‌و دوا ڕێنماييه‌كى نوێ بۆ پێدانى مۆڵه‌تى خوێندن دابڕێژرێت؛ به جۆرێك هه‌ر وه‌زاره‌تێك له‌سه‌ر بنه‌مايه‌كى كێبڕكێى شياو مۆڵه‌تى خوێندن بدات و ڕه‌چاوى پێداويستييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له بواره پسپۆڕييهكاندا بكرێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ليژنه‌يه‌ك به سه‌رۆكايه‌تيى وه‌زيرى خوێندنى باڵا و ئه‌نداميه‌تيى وه‌زيرانى دارايى و په‌روه‌رده دامه‌زرا بۆ ئه‌وه‌ى ڕێمنايى نوێ ئاماده بكه‌ن.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران گفتوگۆ و تاوتوێى بودجه‌ى ساڵى داهاتووى 2014ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد. ده‌رباره‌ى بڕيارى يه‌كخستنى جۆر و نرخى بهنزينيش له هه‌رێمى كوردستان كه له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران له سلێمانى بڕيارى له‌سه‌ر درابوو، د. ئاشتى هه‌ورامى وه‌زيرى سامانه سروشتييه‌كان ڕوونى كرده‌وه؛ دواى لێكۆڵينه‌وه ئاشكرا بوو كێشه‌ى زۆر له مه‌سه‌له‌ى جۆر و كواليتى و نرخ و دابه‌شكردن و سيسته‌مى كۆپۆندا هه‌يه، بۆيه وه‌زاره‌ت بڕيارى دا نرخێكى تازه دابنرێت و به‌نزين ببێته يه‌ك ستاندارد. شۆفێرانيشى دڵنيا كرده‌وه كه له‌مه‌و دوا ستانداردى كواليتيهكه به‌ره‌و ژوور ده‌چێت و باشتر ده‌بێت و دانابه‌زێت. هه‌روه‌ها سوپاسى پارێزگاره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد كه هه‌موو هاوكارييهكيان كردووه و پشتگيرييان له‌و بڕياره كرد و زۆر هاوكار بوون بۆ جێبه‌جێكردنى.
وه‌زيرى سامانه سروشتييه‌كان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه به بڕى (10) مليۆن دۆلار سووتهمهنيان بۆ خوشك و برايانى په‌نابه‌رى كوردستانى سووريا له هه‌رێمى كوردستان دابين كردووه و ڕايگه‌ياند كه وه‌زاره‌ت بڕیارى داوه ئه‌مساڵ به‌رمیلێك نه‌وتی سپی به‌بێ به‌رامبه‌ر بداته هاووڵاتیان.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى؛ جێبه‌جێكردنى ئه‌م بڕياره‌ى پێشووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى به كارێكى زۆر باش له قه‌ڵه‌م دا و ده‌ستخۆشى له وه‌زيرى سامانه سروشتييه‌كان و تيمه‌كه‌ى و پارێزگاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد كه به جێبه‌جێكردنى ئه‌م بڕياره؛ نرخ و جۆرى به‌نزين له هه‌رێمى كوردستان ڕێكخرا و سهقامگيرييهكى ديارى له‌و بواره‌دا دروست كرد.