دهۆك
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان راده‌گه‌ینێ، هاتنی په‌نابه‌رانی كوردی سوریا بۆ هه‌رێمی كوردستان درێژه‌ی هه‌یه. په‌نابه‌رانیش هاتنیان بۆ سه‌ختی باری ئابووری و خراپی ره‌وشی ئه‌منی ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
ئازاد محه‌مه‌د ته‌مه‌ن 52 ساڵ، یه‌كێكه له‌و په‌نابه‌رانه‌ی ئه‌مڕۆ گه‌یشتۆته هه‌رێمی كوردستان. بۆ AA ئاواره‌بوونی خۆی بۆ سه‌ختی باری ئابووری ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت:" هه‌ندێك له بازرگانان خراپی بارودۆخی ئه‌منی ده‌قۆزنه‌وه، لایه‌نی به‌رپرسیار، ناتوانێ لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكات. نرخی كه‌لوپه‌ل گران بووه، گه‌یشتۆته ئاستێك خواردنی گۆشت بۆته كارێكی زه‌حمه‌ت، جگه له‌وه بێ كاره‌با و ئاوی ته‌نگی پێ هه‌ڵ چنیووین". ئازاد له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه به خراپی بارودۆخی ئه‌منیش ده‌كات:" رفاندن و كوستن بوونه‌ته رووداوی رۆژانه، ئه‌وه‌ش هانده‌ره خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان كۆچ بكات".
له‌لای خۆشیه‌وه ئه‌ردۆغان كاڵكان، به‌ڕێوه‌به‌ری پاراستن له كۆمسیۆنی په‌نابه‌ران UNHCR له خاڵی سنووری سحێلا ده‌ڵێ:" له 15 مانگی رابردوو، هه‌رێمی كوردستان بڕیاری كردنه‌وه‌ی سنووری دا. له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی سنوور رۆژانه 4 – 5 هه‌زار په‌نابه‌ر ده‌گه‌یشتنه هه‌رێمی كوردستان. به‌ڵام به‌م دوایه ئه‌و ژماره‌یه له كوورتی داوه، رۆژانه‌ی 1500 كه‌س ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بن".
كاڵكان ده‌رباره‌ی په‌نابه‌ران زیاتر له كامه شار و شارۆچكه‌ی رۆژئاوای كوردستانن؟ ده‌ڵێ:" زۆربه‌ی په‌نابه‌ران خه‌ڵكی حسكێ و قامیشلۆنه ".
له كۆتایی قسه‌كانیدا ئه‌و به‌رپرسه‌ی UNHCR ئاماژه به هۆكاره‌كانی ئاواره‌بوونی كوردانی سوریا ده‌كات:" زۆربه‌ی په‌نابه‌ران به‌هۆی سه‌ختی ژیانی ئابووری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی و كاره‌با روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن. ئێمه‌ش به‌هاوكاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند رێكخراوێكی تر پێشوازیان لێ ده‌كه‌ین".